خەبات مێدیا: هەندێک لە سیناتۆرەکانی کۆماریخواز و دیموکرات لە سینای نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێشکەش کردنی گەڵاڵەیەکی نوێ، داوای بەردەوام کردنی گەمارۆکان دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی لە سەر بابەتی ناوکەییان کردووە. ئەم داواکارییە هاوکات لەگەڵ ئەگەری دیاری کردنی چارەنووسی ڕێکەوتنی ناوکەیی حکومەتی ئاخوندی لەگەڵ ئەو وڵاتانەیە کە لەگەڵیان دانوستانیان کردووە. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری جی ئێن ئێس سیناتۆری تیمی ئێسکات، گەڵاڵەی هەتایی کردنی گەمارۆکانیان دابین و پێشکەش کردووە. ئەم گەڵاڵەیە تا ئێستا لە لایەن کۆمەڵێکی دیکە لە سیناتۆرەکان وەک مەگی حسن، سیناتۆری دیموکرات، بیل هەگەرتی سیناتۆری کۆماریخواز وە جەکی ڕوزێن سیناتۆری دیموکرات پشتگری کراوە.