پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی کۆڕێک بەبۆنەی ٢٨ی گەلاوێژ

بەرێوەچوونی کۆڕێک بەبۆنەی ٢٨ی گەلاوێژ

رۆژی شەممە ٢٩ی گەلاوێژ ١٤٠ ١ی هەتاوی بەبۆنەی 43 هەمین ساڵڕۆژی فتوای جیهادی خومەینی لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ دژ بە خەڵکی کوردستان، کۆڕێکی سیاسی بەوبۆنەوە بەشێوەی ئونلاین بەرێوەچوو.

سەرەتای بەرنامەکە بە سرودی کوردم ئەمن و دەقەیەک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.

پاشان راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی فتوای جیهادی خومەینی بۆ سەر کوردستان لەلایەن کاک عەلی بەهرامی خوێندرایەوە. لە دوای پەیامی کومیتەی ناوەندی کورتە فیلمێک لە سەر روداوەکانی کوردستان لە دوای سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران و هێرشی پاسدارانی رژیم بۆ سەر کوردستان و کوشتاری کوردستانیان کە لەلایەن کومیسیۆنی راگەیاندنی سازمانی خەباتەوە ئامادە کرابوو، پێشکەش کرا.

دواتر کاک بابەشێخ حوسەینی باسێکی لەژێر ناوی "فتوای خومەینی دژ بە خەڵکی کوردستان و بریاری خۆراگری" پێشکەش کرد. 

کاک بابەشێخ لە باسەکەیدا سەرەتا فتواکەی خومەینی خستەژێر پرسیار و وتی: بەپێی دەقە دینیەکان خومەینی لەو ئاست پله‌‌‌ ئایینیەدا نه‌‌‌بوو کە فتوای جیهاد بدات و هەروەها فتوای جیهاد دژ بە خەڵکی کوردستان جیاواز لەوەی کەناڕەوایە،  لە هەمانکاتیشدا زۆربەی خەڵکی کوردستان موسڵمان و خاوەن باوەڕی ئیسلامین.

کاک بابەشێخ لە درێژەدا وته‌‌‌کانی دا ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌ کرد که‌‌‌ ئیسلام بیانوویەک بوو بە دەست خومەینیەوە، ناوبراو ئەگەر پێشتر وای نیشان دەدا حەقی کورد و نەتەوەکان دەدا بەڵام دواتر نیشانی دا لە بنەرەت دا باوەری بە مافی نەتەوەکان و ئازادی و دیموکراسی نەبوو. به‌‌‌ڕێزیان لە درێژەی باسەکەیدا ئیشارەی بەوە کرد کە خومەینی نەک هەر باوەری بە مافی نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکە نەبوو بەڵکوو بە کردەوە نیشانی دا باوەڕی بە دینی ئیسان و ئینسانیەتیش نەبوو.

لە بەشێکی دیکەدا کاک رێبوار حوسەینی باسێکی لەژێر ناوی "٢٨ی گەلاوێژ و دەوری سیاسی کۆمەڵایەتی مامۆستا سەید جەلالی حوسەینی" پێشکەش کرد.

کاک رێبوار لە باسەکەیدا ئیشارەی بەوە کرد دوای هاتنە سەر کاری رژیمی ئاخوندی گەلی کورد  لە سەرەتاوە کونترۆڵ و بەرێوەبەری بەشێکی زۆری شار و ناوچەکانی کوردستانی بە دەستەوە بوو، کاروباری ژیان و بەرێوەبەری لە دەست لایەنەکانی کوردی لە رێگەی شۆرای شار و لادێکانەوە بەرێوەدەچوون کە مامۆستا شێخ جەلال وەک ئەندازیار کارەکتەرێکی سەر دەرچوو لە دامەزراندنی ئەرکدار کردنی ئەم شورایانە دەوری سەرەکی گێڕا. هەروەها بەرێزیان وتی: رژیم نەک هەر ئەو خۆبەرێوەبەریەی لە کوردستان پێ تەحەمول نەدەکرا و کۆسپ تەگەرەی دەخستە سەر رێی جیاکردنەوەی کوردستان لە بەرێوەبەری ناوەندی ئێران پێ قەبووڵ نەدەکرا و باوەریشی بە چەمکی نەتەوەیی نەبوو بگرە  باوەری بە چەمکی  ئۆمەت هەبوو. 

     دیارە لە لای ئەوان ئۆمەت لە نەتەوە گەورەتر و گشتگیرترە. مادام نیزام و سیستەمەکە دەسەلاتێکی بە ناو ئیسلامیە و لە سەر یاسای بنەرەتی ویلایەتی فەقیه، نەتەوە و مافی نەتەوایەتی مانا و ئیعتیباری نیە. گەلی کورد وەک نەتەوەیەکی خاوەن مافی نیشتمانی ملی بۆ ئەو بڕیار و یاسایانە نەدا کە بۆ چارەسەری ئەم کێشانە و بە رەسمی ناسینی داوا رەواکانی لەلایەن خومەینی نیزامەکەیەوە بابەتی دانوستان و وتووێژ هاتنە ئاراوە.

کاک کەریمی فەیزیان باسێکی لە سەر "دەوری  مامۆستا شێخ جەلال لە خۆراگری نەتەوەی کورد و دەوری پێشمەرگە لە دیفاع لە نیشتمان"ی پێشکەش کرد.

کاک کەریم سەرەتا وەڵامی کەسانێکی دایەوە کە پێشتر لە راست مامۆستا و مێژووی شاری بانە چەواشەکاری زۆریان کرد بوو.

به‌‌‌ڕێزیان لە باسەکەی دا تیشکی خستە سەر دەوری رێبەرایەتی مامۆستا شێخ جەلال لە خۆراگری نەتەوەیی کورد و وتی: دەست پێکی خەباتی ئاشکرای مامۆستا لە سەردەمی رژیمی شا لە دوای مردنی دوو لاو بە روداوی تەراکتۆر هات کە ژاندارمری دەوری هەبوو لە مردنیان، مامۆستا شێخ جەلال لە تەڵقین کردنەکەیان دا هێرشی کردە سەر رژیمی شا و ژاندارمری و ئەوە وتارەی مامۆستا چەخماخەی راپەرین لە شاری بانەی لێیدا و درێژەی کێشا و رۆژانە گردبوونەوە و نارەزایەتی بەرێوەێ‌وە دەبرا.

لە پێوەند بە رووداوەکانی ساڵی ٥٨ لە کوردستان و فتواکەی خومەینی کاک کەریم وتی: دوابەدوای فتوای خومەینی هێرشی هەمە لایەنە لە سەرتاسەری کوردستان دەستی پێ کرد، گوردانێکی ئەرتەش لەگەڵ سپای پاسداران بە سەرپەرستی چمران لە دوو ئاو و قەرەج دابانەوە هێرشیان هێنا بۆ سەر شاری بانە و دیفاعێکی که‌‌‌م کرا.  

پاشان کاک که‌‌‌ریم باسی خۆڕاگری و ده‌‌‌وری پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانی ده‌‌‌فته‌‌‌ری مامۆستای کرد له‌‌‌ شاری بانه‌‌‌و ڕای گه‌‌‌یاند، که‌‌‌ دوای ئه‌‌‌و شه‌‌‌ڕه‌‌‌ پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ی ده‌‌‌فته‌‌‌ری مامۆستا له‌‌‌ سه‌‌‌نگه‌‌‌ردابوون و هه‌‌‌ر له‌‌‌ پشتی 

قروچاوه‌‌‌وه‌‌‌ تا دڕۆڵه‌‌‌ سه‌‌‌نگه‌‌‌ریان گرت، به‌‌‌ڵام هێزی دژمن له‌‌‌لایه‌‌‌کی تره‌‌‌وه‌‌‌ هێرشی هێناو هاتنه‌‌‌ ناو شاره‌‌‌وه‌‌‌. بۆیه‌‌‌ هێزی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ سپای دژمنی ناچارکرد که‌‌‌ پاشه‌‌‌کشه‌‌‌ بکات و له‌‌‌ناو پادگانی شاری بانه‌‌‌ جێگیر ببن.  له‌‌‌و کاته‌‌‌دا شوڕای شاری بانە جه‌‌‌نابی مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال  سەرۆکی بوو، وه شاری بانه‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ ده‌‌‌برد. خه‌‌‌ڵکی شاری بانه‌‌‌ زۆر رازی بوون و هاوکاری مامۆستایان کرد. ڕژیم که‌‌‌ زانی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی نیه‌‌‌ و ئه‌‌‌و له‌‌‌شکره‌‌‌شی که‌‌‌ له‌‌‌ پادگانه‌‌‌کاندان هیچیان پێ ناکرێ، گاردی جاویدانی نارد بۆ چاوترسێنکردنی خه‌‌‌ڵکی کوردستان. 

له‌‌‌ سنه‌‌‌و دیوانده‌‌‌ره‌‌‌ و سه‌‌‌قزه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌ ده‌‌‌ستی به‌‌‌ جوڵه‌‌‌ کرد و هاتنه‌‌‌ بانه‌‌‌ و سه‌‌‌رده‌‌‌شت. له‌‌‌ هیچ کام له‌‌‌شاره‌‌‌کان ئه‌‌‌م گارده‌‌‌ توشی ده‌‌‌رگیری نه‌‌‌بوون. حیزبی دیموکرات و کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ نیرویه‌‌‌کی وایان نه‌‌‌بوو، خه‌‌‌ریکی خۆ ڕێکخستنه‌‌‌وه‌‌‌ بوون و هێزێکی پارتیزانی مونه‌‌‌زه‌‌‌م هێزی ده‌‌‌فته‌‌‌ر بوو. ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌رده‌‌‌شته‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌یویست بگه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ بانه‌‌‌ تا به‌‌‌ته‌‌‌واوی کۆنتڕۆڵی بکه‌‌‌ن، له‌‌‌و کاته‌‌‌یا جه‌‌‌نابی مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال حسینی هه‌‌‌موو هێزی پێشمەرگەی کۆکرده‌‌‌وه‌‌‌ و بریاری به‌‌‌ره‌‌‌نگاربوونه‌‌‌وه‌‌‌ی دا و جه‌‌‌نابی مامۆستا فه‌‌‌رمووی که‌‌‌ نابێ ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌ بگاته‌‌‌ ناو شار به‌‌‌ڵکو له‌‌‌ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی شار ڕێگه‌‌‌ له‌‌‌م گارده‌‌‌ بگیردرێ. 

یه‌‌‌که‌‌‌م ڕووبه‌‌‌ڕووبونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌و هیزه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانی ده‌‌‌فته‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ نزیک که‌‌‌وپێچ، له‌‌‌ به‌‌‌رامبه‌‌‌ر زه‌‌‌رواو بوو، به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌و رووبه‌‌‌ڕووبونه‌‌‌وه‌‌‌دا ٧ پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ له‌‌‌و شه‌‌‌ڕه‌‌‌دا شه‌‌‌هید بوون. 

له‌‌‌ ستوونی دووه‌‌‌می هێزه‌‌‌که‌‌‌ی  ده‌‌‌فته‌‌‌ری مامۆستا به‌‌‌ فه‌‌‌رمانده‌‌‌یی شه‌‌‌هید عه‌‌‌بدولکه‌‌‌ریم حسینی، له‌‌‌ کاتێکا که‌‌‌ هێزه‌‌‌که‌‌‌‌ به‌‌‌ڕێگه‌‌‌وه‌‌‌ بوون، له‌‌‌ نزیک  ١٨ دۆڵان و نزیک شاری بانه‌‌‌ ڕێگه‌‌‌یان لێ گیرا. هه‌‌‌موو ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌وێ بوون هێزی ده‌‌‌فته‌‌‌ری مامۆستا بوون.

شه‌‌‌هید عه‌‌‌بدولکه‌‌‌ریم ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ ده‌‌‌بێ لێگه‌‌‌ڕێین تا به‌‌‌ره‌‌‌و تاریکی بچێ و سه‌‌‌ره‌‌‌تایی ستونه‌‌‌که‌‌‌ تێپه‌‌‌ڕێ و پاشان له‌‌‌ کۆتایی ستونه‌‌‌که‌‌‌ ده‌‌‌ده‌‌‌ین. هه‌‌‌ر به‌‌‌و شێوه‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ ٨ ماشێنی ڕژیم ته‌‌‌فرو تونا بوون و زۆرێک له‌‌‌ سپای دژمن به‌‌‌دیل گیران و هێزی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ش شه‌‌‌هیدێکیان دا به‌‌‌ ناوی شێخ حوسەین حوسەینی. پاشان ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌ ده‌‌‌گه‌‌‌ڕێنه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ شاری بانه‌‌‌ بۆ پشتیوانی له‌‌‌ هێزه‌‌‌کانی تری ده‌‌‌فته‌‌‌ری مامۆستا.

له‌‌‌وێ شه‌‌‌رێکی سه‌‌‌خت له‌‌‌گه‌‌‌ڵ باقی ئه‌‌‌و ستوونه‌‌‌ ده‌‌‌ستی پێکردبوو. باقی ئه‌‌‌و زیل و ئه‌‌‌و تانک و ماشێنانه‌‌‌ی که‌‌‌ به‌‌‌به‌‌‌ر ده‌‌‌می هێزی شه‌‌‌هید عه‌‌‌بدولکه‌‌‌ریم دا تێپه‌‌‌ڕیبوون به‌‌‌ ده‌‌‌ستی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ ته‌‌‌فرو تونا ببوون. مامۆستا خه‌‌‌لیل شه‌‌‌ریفیان که‌‌‌ مه‌‌‌سئولی  هێزی ده‌‌‌فته‌‌‌ری مامۆستابوو زۆر که‌‌‌سێکی لێزان بوو، هه‌‌‌روه‌‌‌ها ڕۆڵی ئازایه‌‌‌تی و قاره‌‌‌مانی شه‌‌‌هیدی فه‌‌‌رمانده‌‌‌ شه‌‌‌هید عه‌‌‌بدولکه‌‌‌ریم له‌‌‌ شه‌‌‌ڕی نزیکی ناو شار و ته‌‌‌فرو تونا کردنی ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌ هه‌‌‌رگیز له‌‌‌بیر ناکرێ. 

نزیک به‌‌‌ ٦ بۆ حه‌‌‌وت ماشین که‌‌‌زیل بوون و که‌‌‌وتنه‌‌‌ ده‌‌‌ست هێزی ده‌‌‌فته‌‌‌ری مامۆستا، باقی ماشێنه‌‌‌کانی تر هه‌‌‌مووی سوتان و دژمن دیل و کوژراوێکی زۆری هه‌‌‌بوو. به‌‌‌و شێوه‌‌‌ ئه‌‌‌و گارده‌‌‌ به‌‌‌ته‌‌‌واوی ته‌‌‌فرو تونا بوو و هیچی نه‌‌‌ما. 

کاک که‌‌‌ریمی فه‌‌‌یزیان له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی باسه‌‌‌که‌‌‌ی دا ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌ دا که‌‌‌ تێک شکانی ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌، ڕژیمی وادار به‌‌‌وه‌‌‌ کرد که‌‌‌ داوای گفتوگۆ بکات و له‌‌‌ ڕێگه‌‌‌وه‌‌‌، هه‌‌‌وڵی دا  که‌‌‌ کات بۆ خۆی مسۆگه‌‌‌ر بکات تا سپاکه‌‌‌ی ڕێک بخاته‌‌‌وه‌‌‌. پاشان ته‌‌‌نها ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ مابونه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌ی دژمن بوون که‌‌‌ له‌‌‌ پادگان دا بوون.   

کاک که‌‌‌ریمی فه‌‌‌یزیان له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی باسه‌‌‌که‌‌‌ی دا، ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌ شه‌‌‌ڕ و به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانی چه‌‌‌ند ڕۆژه‌‌‌ی هێزی پیشمه‌‌‌رگه‌‌‌و خه‌‌‌ڵکی شاری بانه‌‌‌ کرد و ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال سه‌‌‌ردانی هه‌‌‌موو سه‌‌‌نگه‌‌‌ره‌‌‌کانی ده‌‌‌کرد و له‌‌‌ نزیکه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ڕه‌‌‌هایی کردن و ڕینوێنی کردنی شۆڕای شار توانی به‌‌‌باشترین شێوه‌‌‌ شاری بانه‌‌‌ به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ به‌‌‌رێ.

له‌‌‌ کۆتایی دا کاک عه‌‌‌لی به‌‌‌هرامی سوپاسی به‌‌‌شداربوانی کردو  ئاماژه‌‌‌یه‌‌‌کی کورتی به‌‌‌ ڕۆڵی لێهاتوی مامۆستای ڕێبه‌‌‌ر و زانا مامۆستا شێخ  جه‌‌‌لالی حسینی کرد و باسی له‌‌‌ قۆناغه‌‌‌ جۆربه‌‌‌جۆره‌‌‌کانی مێژوو خه‌‌‌باتی جه‌‌‌نابی مامۆستا کرد.


2 ساڵ و 2 مانگ و 30 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی کۆڕێک بەبۆنەی ٢٨ی گەلاوێژ

بەرێوەچوونی کۆڕێک بەبۆنەی ٢٨ی گەلاوێژ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن