بە پێی راگەیەندراوی هاوبەشی دوو لایەنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکرات کوردستان، لە ڕێ و ڕەسمێکی هاوبەشدا یەکگرتنەوەیان لە چوارچێوەی یەک حیزبدا بە ڕای گشتی ڕاگەیاند.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی گەرم بە دوو لایەنی حیزبی دیموکرات بە بۆنەی یەکگرتنەوەیان پێشکەش دەکا.
سازمانی خەبات داواکارە تەبایی و یەکێتی و یەکتر قەبوڵ کردن و پلۆرالیزم لە نێوان هێزەکانی جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستانی ئێران بە شێوەی جیددی ڕچاو بکرێ.
سازمانی خەبات پێی وایە ئامانجی سەرەکی هەموو لایەنەکانی گۆڕەپانی جوڵانەوەی مافخوزانە کوردستان و هێزە سەرانسەریە شۆڕشگێڕەکانی ئێران، خەباتی شێلگیرانە لە بەرامبەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران و دامەزراندنی حکومەتی دیموکڕاتیک لە ئێران و دەستەبەرکرانی مافەکانی خەڵکی کوردستانی ئێران دا بێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
31 ی گەلاوێژی 1401 کۆچی خۆری