خەبات مێدیا: ڕۆژی سێ شەممە ۱ی خەرمانانی ۱۴۰۱ کۆچی خۆری, شاندێکی پێوەندیەکانی هەولێری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەشتی بەڕێز کاک شۆڕش حاجی بەرپرسی پەیوەندیەکانی هەولێر و ئەندامی کومیتەی ناوەندی وە هاوڕێیەتی کاک کەریم بابەکری کادری پەیوەندیەکانی هەولێر بەشداریان لە ڕێوڕەسمی کۆڕێکی ماتەمینی هاوڕێ "کەریم ئەحمەد" سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعی کرد و پەیامی هاوخەمی سازمانی خەبات و بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان پێشکەش بە کۆڕەکە کرد کە بە گەرمی لە لایەن ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبی شیوعییەو پێشوازیان لێ کرا.