خەبات مێدیا: ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲ی خەرمانانی ۱۴۰۱ شاندێکی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە سەرپەرەشتی بەڕێز خەلیل مەحموود ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هاوڕێیەتی بەڕێز سالار محەممەد ئەندامی پەیوەندییەکانیان سەردانی پەیوەندی هەولێری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن بەڕێز کاک شۆڕش حاجی بەرپرسی پەیوەندی هەولێر و ئەندامی کومیتەی ناوەندی و هەروەها بەڕێزان کاک ئاکۆ زالییە و کاک کەریم بابەکری کادرانی سازمانی خەباتەو پێشوازی گەرمیان لێ کرا.
لەم دیدارەدا بەڕێز خەلیل مەحموود تیشکی خستە سەر بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی لە کوردستانی ئێران و ڕۆڵ و نەخشی دیار و بەرچاوی سازمانی خەبات لە ۴۲ ساڵ تەمەنی موبارزاتی, هەڵوێست ڕوونی و پاکی و سەداقەت و خەباتی بێگەرد و بەرچاوی سازمانی خەبات و هەروەها دۆستی, برایەتی وە یەکڕێزی سازمانی خەبات لەگەڵ هێزەکانی باشووری کوردستان و تەنانەت بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان وە هەروەها پێویست بوونی درێژەپێدانی ئەم هاوکارییە.