خەبات مێدیا: مریەم ئەکبەری زیندانی سیاسی لە زیندانی سمنان لەلایەن بەرپرسانی ئەو زیندانە لێدان و سووکایەتی پێکراوە.
ماڵپەڕی مافی مرۆڤ لە ئێران، لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە ڕۆژی چوارشەممە لە کاتێکدا کە هەر دوو کچی مریەم ئەکبەری بە مەبەستی چاوپێکەوتن سەردانی دایکیان دەکەن، لەلایەن جێگری سەرۆکی بەندینخانە بە شێوەیەکی نەشیاو وە سوکایەتی کردن هەردوو کچی خاتوو مریەم ناچار دەکات کە چارشێو لەبەر بکەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هاوکات لەگەڵ ئەوەش هەڕەشەیان لە هەردوو کچی ئەم زیندانیە سیاسییە کردووە کە ئەگەر خۆتان دانەپۆشن ناهێڵین چاوتان بەدایکتان بکەوێت کە لەو کاتەدا مریەم ئەکبەری ناڕەزایی خۆی لە سەر بابەتەکە دەردەبڕێ کە لە لایەن جێگری سەرۆکی بەندیخانەوە بەشێوەیەکی نەشیاو دەست لە قورگی دەنرگێت و سووکایەتی و هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکات.
خاتوو مریەم ئەبکبەری مۆنفەرد لە بەفرانباری 1388، دوو ڕۆژ دوای ناڕەزایەتییە جەماوەریەکانی عاشوورای ئەو ساڵە، لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و لە دادگای بەناو ئینقلاب بەتۆمەتی هەوڵدان دژ بە ئەمنیەتی گشتی سزای 15ساڵ زیندان بە سەریا ئەسەپێنن. هەروەها لەئێستادا ئەم زیندانیە سیاسییە سەرەڕای هەبوونی تەواوی پێوەرەکان بۆ ڕۆیشتن بە مەرەخەسی و توانایی بۆ دانانی بارمتە هەتا ئێستا ئیدارەی ئیتلاعات ڕەزامەندی بۆ چوونە مەرەخەسی ئەو زیندانیە دەرنەبڕیوە.
جێی باسە کە ڕژیمی ئاخوندی، لە ساڵی 1360 سێ برا و خۆشکێکی ناوبراویان بەهۆی ئەندام بوون لە سازمانی موجاهیدین لە سێدارە داوە.
هەروەها حەسەن جەعفەری، هاوسەری خاتوو مریەم ئەکبەری، پێشتر لە وتووێژێک لەگەڵ ڕادیۆ فەردا وتبووی کە قازی سەڵەواتی لە دادگایێەکی چوار دەقەییدا هاوسەرەکەی بەهۆی ئەندام بوونی بنەماڵەکەی لە سازمانی موجاهیدین بەزیندانی هەتا هەتایی مەحکووم کردوە، ناوبراو هەروەها لە سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ هەواڵی لە دروست بوونی پەروەندەیەکی دیکەیان دژ بە خاتوو مریەم لە زیندانی سمنان دا و وتبووی کە لە ئێستادا تاوان و ناوەڕۆکی ئەم پەروەندەیە ناڕوونە.