خەباتمێدیاØ› بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە هەواڵدەریەکان، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۱ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی ئاراس محەمەد پوور خەڵکی شاری سەردەشت کە خێزان دار و باوکی دوو منداڵە لە لایەن هێزه تیرۆریستیەکانی ڕژیم تەقەی ڕاستەوخۆی لێی دەکرێت. ناوبراو بۆ بژێوی خۆی و بنەماڵەکەی ڕووی کردۆتە کۆڵبەری و لە سنووری بانە خەریکی کاسبی بووە.
ئاراس محەممەدی بە داخەوە ڕۆژی سێ شەممە لە سنووری بانە کەوتۆتە بەر پەلاماری هێزە سەرکوتکەرەکانی سەر سنوور و لە ئاکامدا به تووندی بریندار دەبێت.
شایانی باسە کە ناوبراو بە هۆی سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سنە کراوە.