خەبات مێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو, زیندانی سیاسی سوعدا خەدیر زادە, بەیانی پێنج شەممە ۳ی خەرمانانی ۱۴۰۱ی کۆچی خۆری, لە ناکاودا لە بەندینخانەی ناوەندی ورمێ بەرەو شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە کۆرپەی دوو مانگەی ئەم بەندکراوە لە لایەن هاوبەندییەکانیەو لە بەشی ژنانی ئەو زیندانە ماوەتەوە.
شایانی باسە دادگای خاتوو خەدیرزادە ڕۆژی چوارشەممە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو کە هەتا ئێستا هیچ زانیاریک لە سەری بەڵاو نەبۆتەوە.
سوعدا خەدیرزادە تەمەن ۳۲ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشارە کە ڕۆژی پێنج شەممە ۲۲ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو لە کاتێکدا کە دووگیان بوو, لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی پیرانشار دەسبەسەر و پاش ۲µ ڕۆژ بەندکران گوزاراوەتەوە بۆ بەندینخانەی ناوەندی ورمێ وە لەو کاتەوە هەتا ئێستا بەبێ پێڕاگەیشتنی پزیشکی پێویشت بۆ ئافرەتی دوو گیان هەروەها پاش زایمانەکەشی بە چارەنووسی نادیارەو لەو بەندینخانەیە.