پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

عەرەبستان داوای لەوڵاتانی عەرەبی کردووە لە دژی هەڕەشەکانی ئێران هەنگاوی یەکسان هەڵگرن

عەرەبستان داوای لەوڵاتانی عەرەبی کردووە لە دژی هەڕەشەکانی ئێران هەنگاوی یەکسان هەڵگرن

خەباتمێدیا: ئیبراهیم عەساف، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودی، رۆژی هەینی ۹ی خاکەلێوە لە کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتی عەرەب لە وڵاتی تونس، دەستێوەردانەکانی

خەباتمێدیا: ئیبراهیم عەساف، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودی، رۆژی هەینی ۹ی خاکەلێوە لە کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتی عەرەب لە وڵاتی تونس، دەستێوەردانەکانی رژیمی ئاخوندی لە وڵاتانی عەرەبی بەمەترسیدارترین و سەرەکیترین هەڕەشە بۆ جیهانی عەرەبی لەقەڵەم داو داوای لە وڵاتانی عەرەبی کرد هەنگاوی یەکسانیان لەم پێوەندەدا هەبێت.
ناوبراو ووتی :دەستێوەردانەکانی سوپای پاسداران لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی و ئەو گروپە چەکدارانەی کە سەربە رژیمی ئاخوندین لە عراق و یەمەن و سوریا و لوبنان، یەکێکە لە مەترسیدارترین شێوەکانی ترۆریزم و توندرەوی، و بۆ رووبەروو بونەوەشی پێویستی بە هاوکاری هەموو وڵاتانی عەرەبی هەیە.
هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە پێویستە وڵاتانی عەرەبی بۆ راگرتنی بەرنامەی موشەکی رژیمی ئاخوندی دژکردەوەیان هەبێت ،ئێران موشەکی داوە بە چەکدارە حوسیەکان لە یەمەن بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر شارەکانی عەرەبستانی سعودی.


5 ساڵ و 7 مانگ و 21 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

عەرەبستان داوای لەوڵاتانی عەرەبی کردووە لە دژی هەڕەشەکانی ئێران هەنگاوی یەکسان هەڵگرن

عەرەبستان داوای لەوڵاتانی عەرەبی کردووە لە دژی هەڕەشەکانی ئێران هەنگاوی یەکسان هەڵگرن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن