بۆ بەڕێز سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئیران
بابەت / په‌یامی پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...
بەبۆنەی (42)ه‌مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی (سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئیران) بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبای٠Šتان ئاڕاستە دەکەین و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشچوونتان.
بەڕێزان: سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئیران لەماوەی (42) ساڵ تەمەنی خەبات و تێکۆشانی وەک لایەنێک توانیویەتی کەسانی نیشتمانپەروەر لەدەوری خۆی کۆبکاتەوە، ئەمەش وایکردووە کاریگەر بن و جێ په‌نجه‌تان له‌گۆڕه‌پانی خه‌بات لە رۆژهەڵاتی کوردستان و به‌شه‌کانی دیکه‌ی وڵات دیار بێت، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەکریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەکانی کوردستانە، بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەکانی گەلی کوردستان، لەم بۆنەیەتاندا جارێکی تر جەخت دەکەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵکردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سه‌رجه‌م پارت و هێز و لایه‌نه‌کانی کوردستان .
هەر سەرکەوتوو بن . لەگەڵ رێزماندا.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK