خەباتمێدیا: کۆڵبەرێکی کورد بە ناسناوی "ئاراس محەممەدپور" خەڵکی شاری سەردەشت کە بەبۆنەی تەقەی هێزەکانی سەر سنوور بریندار و ماوەی شەش ڕۆژ لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە بوو لە کۆتاییدا ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی شەشی خەرمانانی ۱٤۰۱ی هەتاوی گیانی دا.
بەپێی هەواڵەکان، "ئاراس محەمەدپور" ڕێکەوتی ۱ی خەرمانانی ۱٤۰۱ی هەتاوی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە سەرکوتکەرەکانی حکومەتی ئاخوندی ئێران لە سنووری بانە بریندار بوون و بە هۆی برینەکانیەوە بۆ ناوەندێکی دەرمانی شاری "سنە" گوازرابووەو.
شایەنی باسە، ناوبراو تەمەن ۳۲ ساڵ و خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.
هەروەها، هاووڵاتیەکی سوختبەر بە ناسناوی"سەڵمان ئاسکانی"لە خاڵی سیفری سنووری "پیرکوێر" لە لایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە بە شوکری کارەبایی بە سەختی ئەشکەنجە کرا.
هاوکات: بە هۆی شکەنجەکردنی زۆری "سەڵمان ئاسکانی" لە لایەن هێزەکانی سپای تێرۆریستەوە ناوبراو لە کوێستانی دەخەن کە ماوەی سێ ڕۆژ لەو شوێنە ئاوارە دەبێت.
جێگەی ئاماژەیە، سەڵمان ئاسکانی بەبۆنەی ئازار و شکەنجەی ئەو هێزە دژە مرۆڤانەوە هیچ شتێک لە ڕابردووی خۆی بە بیر ناهێنێت و بانگ دەکات ودەڵێت،"سەیارەکەم مەبەن و شکەنجەم مەکەن".