رۆژی شەممە، µی خەرمانان ١٤٠ ١ شاندێکی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات کە پێک هاتبوو لە کاک مەحموود یوسفی بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمیتە و کاک سارۆ حوسەینی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی لاوان، بەشداریان لە ڕێورەسمی ۲µی گەلاوێژ, ··هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا شاندی کۆمیتەی نۆروێژ برووسکەی پیرۆزبایی و چەپکەگوڵیان پێشکەش بە کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد.
شایەنی باسە کە لە پەراوێزی بەرنامەکاندا شاندی کۆمیتەی نۆروێژ لەگەڵ ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری کاتی کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکرات قسەیان کرد و هیوای سەرکەوتنیان لە کارەکانیاندا بۆ خواستن.