پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاڵۆزی سیاسی لە عێراق گەیشتووتە لووتکە

ئاڵۆزی سیاسی لە عێراق گەیشتووتە لووتکە

خەباتمێدیا: رۆژی دووشەممە ٧ی خه‌‌‌رمانان، موقتەدا سەدر بڕیاری وازهێنانی لە کاروباری سیاسی دا، ئەو بڕیارەی سەدر کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە و لایەنگرانی چه‌‌‌ند باره‌‌‌گا و ناوه‌‌‌ندی گرنگی حکومیان خسته‌‌‌ ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانه‌‌‌وه‌‌‌. زۆرێک له‌‌‌ ناوەندەکانی بەڕێوەبەری بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئێران لە عێراقدا کراوتە ئامانجی خەڵکی ناڕازی. لاوان و لایەنگرانی موقتەدا سەدر هێرشیان کردووەتە سەر گرووپێکی چەکداری "عصائب اهل حق"کە سەر بە ڕژیمی ئێرانن، وە ئاگریان تێ بەرداوە.
به‌‌‌م شێوه‌‌‌ رووبەڕووبوونەوە روویدا و کوژراو و برینداری زۆری لێکەوتەوە. لە لایکی دیکەوە، ڕاپۆرتەکان باس لە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی "حەشدی شەعبی"لە خۆپیشاندەران و لایەنگرانی سەدر دەکەن. هه‌‌‌ر له‌‌‌و په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌دا خۆپیشانده‌‌‌ران ئێران و سه‌‌‌رانی ئێران به‌‌‌‌ ده‌‌‌سپێکی شه‌‌‌ڕو ڕوبه‌‌‌ڕوبونه‌‌‌وه‌‌‌ خه‌‌‌تابار ده‌‌‌که‌‌‌ن و ده‌‌‌ڵێن که‌‌‌ ئه‌‌‌و هێزانه‌‌‌ی ته‌‌‌قه‌‌‌یان له‌‌‌ خۆپیشانده‌‌‌ران کردوه‌‌‌ که‌‌‌سانی به‌‌‌کرێگیراوی سه‌‌‌ر به‌‌‌ ڕژیمی ئاخوندین. به‌‌‌پێی سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریه‌‌‌کان خۆپیشانده‌‌‌ران ناسنامه‌‌‌ی دوو که‌‌‌سیان ئاشکرا کردوه‌‌‌ که‌‌‌ سه‌‌‌ر به‌‌‌ ڕژیمی ئاخوندی بوون و هەردوو کەسەکە دەستبەسەر کراون و ددانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە!
شەبەکەی هه‌‌‌واڵی ئەلجەزیرە بەگوێرەی سەرچاوەیەکی پزیشکی عێراق باسی لە زۆرتر بوونی ڕێژەی کوژراو و بریندارەکان لە ناوچەی سەوزی بەغدا بە ٣٠  کەس کوژراو وە ٧٠ ٠  کەس بریندار ناو دەبات کە ١١٠  کەس لە بریندارەکان لە هێزە ئەمنییەکانن.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هێزە ئەمنییەکانی لە بەکار هێنانی هەر جۆرە چەک لە دژی خۆپیشاندەران قەدەغە کردووە و داوای له‌‌‌ ڕێبه‌‌‌ری ڕه‌‌‌وتی سه‌‌‌در کرد که‌‌‌ به‌‌‌هانای ئه‌‌‌م بارودۆخه‌‌‌وه‌‌‌ بچێت. هه‌‌‌ر ئه‌‌‌مڕۆ ٨ی خه‌‌‌رمانان موقته‌‌‌دا سه‌‌‌در له‌‌‌ په‌‌‌یامێکی به‌‌‌په‌‌‌له‌‌‌دا نیگه‌‌‌رانی خۆی له‌‌‌و دۆخه‌‌‌ ڕاگه‌‌‌یاند و داوای کرد که‌‌‌ لاینگرانی هه‌‌‌رچی زوه‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی سه‌‌‌وز جێ بهێڵن.
دوای وتارەکەی موقتەدا سەدر چەکدارانی سەرایا سەلام کە باڵی چەکداری ڕەوتی سەدرە، پۆل پۆل ناوچەی سەوز چۆڵ دەکەن و ئێستاش بارودۆخی به‌‌‌غدادی پایته‌‌‌ختی عێراق ئارامتر بۆته‌‌‌وه‌‌‌.


2 ساڵ و 2 مانگ و 21 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاڵۆزی سیاسی لە عێراق گەیشتووتە لووتکە

ئاڵۆزی سیاسی لە عێراق گەیشتووتە لووتکە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن