پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوشتنی ئافرەتێکی دیکە بە بیانووی نامووس

کوشتنی ئافرەتێکی دیکە بە بیانووی نامووس

خەبات مێدیا: ئافرەتێکی دیکە بە بیانووی کێشەی نامووسی لەلایەن براکانیه‌‌‌وه‌‌‌ کوژرا. به‌‌‌پێی
سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ هه‌‌‌واڵیه‌‌‌کان له‌‌‌ کوردستانی ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌، ئافرەتێکی گەنج، به‌‌‌ناوی ئه‌‌‌یسه‌‌‌ل دوومانی، خه‌‌‌ڵکی گوندی "گرناویک" ی سه‌‌‌ربه‌‌‌ ناوچەی بەشی "قتوور(کوتول)"ی سەر بە پارێزگای خۆی، دایکی دایکی دوو منداڵی بچووکە، ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانان، به‌‌‌ بیانووی کێشه‌‌‌ی نامووسیه‌‌‌وه‌‌‌، بەهۆی لێدان و شکەنجە کردنی لە لایەن برایه‌‌‌کی و دوو ئامۆزای، بە قورسی بریندار دەبێت، به‌‌‌هۆی قورسی برینه‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌نجام لە کۆتاییدا گیان دەدات.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە دوو ساڵی ڕابردوو چەندین جار لەلایەن هاوسەرەکەی هێرشی کراوەتە سەر و لێی دراوە و بە خراپترین شێوە شکەنجە کراوە، هه‌‌‌ر بۆیه چه‌‌‌ندین جار به‌‌‌‌ ناچاری هانای بۆ خانه‌‌‌واده‌‌‌که‌‌‌ی خۆی هێناوه‌‌‌، به‌‌‌ڵام ئه‌‌‌وانیش وێڕای لیدان و سوکایه‌‌‌تی کردن پێی ،ناچاریان کردۆته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ دووباره‌‌‌ بگه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌ لای هاوسه‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌ی.
ئایسەل دوومانی تەمەن ٢٨ساڵ و دایکی کوڕێکی چەند مانگە و کچێکی دوو ساڵە بوو، به‌‌‌بیانووی په‌‌‌یوه‌‌‌ندی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ خۆشه‌‌‌ویستی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ که‌‌‌سێکی تر ده‌‌‌کوژرێت و ته‌‌‌رمه‌‌‌گه‌‌‌ی گواستراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ پزیشکی دادوەری ورمێ.


2 ساڵ و 2 مانگ و 21 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوشتنی ئافرەتێکی دیکە بە بیانووی نامووس

کوشتنی ئافرەتێکی دیکە بە بیانووی نامووس



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن