کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان!
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی گه‌ل و نیشتمان
رۆژی ٣٠ ی مارس به‌رامبه‌ر به ١٠ ی خاکه‌لێوه‌ی ١٣٩٧ ی کۆچی خۆری، ٧٢ ساڵ به
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان!
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی گه‌ل و نیشتمان
رۆژی ٣٠ ی مارس به‌رامبه‌ر به ١٠ ی خاکه‌لێوه‌ی ١٣٩٧ ی کۆچی خۆری، ٧٢ ساڵ به‌ر له ئێستا له مەیدانی چوارچرای شاری مه‌هاباد، پێشه‌وا قازی محەممەد سه‌رۆکی کۆماری کوردستان و دوو له وه‌زیره‌کانی کۆمار، سەدری قازی و حەمە حوسێـن خانی سەیفی قازی به فه‌رمانی محەممەد رەزا شا، به‌تاوانی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له‌سێداره دران و تێکه‌ڵ به کاروانی شه‌هیدان بوون. چەند رۆژ دواتریش ژمارەیەکی دیکە لە ئەفسەرانی سوپای میللی کوردستان و کاربەدەستانی دیکەی حکومەتی کۆماری کوردستان لە ناوچەکانی سەقز و بۆکان لەسێدارە دران.
به‌داخه‌وه، له‌ئه‌نجامی رێکه‌وتنی به‌شێک له لایه‌نه زلهێزه‌کانی ئه‌وکاتی جیهان له‌سه‌ر دابه‌شکردن و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی ئێران و کوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، دوباره پشتیوانی خۆیان بۆ نیزامی دڕنده‌ی پاشایه‌تی ده‌ربڕیه‌وه و پشتیوانیان له محەممەد ره‌زا شا کرد. له ئه‌نجامی ئه‌و پلانه چه‌په‌ڵه جارێکی تر نیزامی دڕنده‌ی پاشایه‌تی ده‌ستی به‌خوێنی خه‌ڵکی ئێران و کوردستان سورکرد و سوپای به‌ره‌و کۆماری تازه دامه‌زراوی کوردستان جوڵاند و له‌ناوی برد.
رژیمی محەممەد ره‌زا شا به ئیعدامکردن و گرتن و ئازاردانی خه‌ڵکی کوردستان هەوڵیدا بیری کوردایەتی و ئازادیخوازی لە کوردستاندا کپ بکات. بەڵام بە خۆشیەوە کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان زیاتر له جاران هاتنه مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشانه‌وه و نه‌یان هێشت پلانی رژیمی پاشایه‌تی سه‌ربگرێ و سه‌لماندیان که هه‌روه‌ک پێشه‌وا قازی روو به‌داگیرکه‌ران رایگه‌یاندبوو، ئازاردان و کوشتنمان بیری کوردایەتی و ئازادیخوازی لە کوردستاندا نەک هەر لە بەین ناچێ، بەڵکو لە داهاتوودا بەهێزتریش دەبێ.
سازمانی خه‌باتی کوردستان شه‌هیدانی ١٠ ی خاکه‌لێوه و ئامانجه‌کانی کۆماری کوردستان به موڵکی کورد بە تێکڕادهزانێ .
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، یادی شه‌هیدانی ١٠ ی خاکه‌لێوه، به‌رز و به‌ڕێز راده‌گرێ و ئه‌و یاده به هه‌وێن و هێمای هاوبه‌شی به‌رده‌وامی خه‌بات له پێناوی رزگاری گه‌ل و نیشتمان له دژی زوڵم و سته‌م دەزانێ.
سڵاو لە گیانی پاکی پێشەوا قازی و هەموو شەهیدانی سورخهڵاتی گه‌ل.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌که‌مان له پێناوی ئازادی و رزگاری
بڕوخێ رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
10ی خاکەلێوەی 1398 کۆچی خۆری