بۆ/ بەڕێز جەنابی کاک بابەشێخ سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
بەڕێزان ئەندامانی دەفتەری سیاسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
سڵاوێکی گەرم...
بەبۆنەی ۴۲ ساڵەی دامەزراندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران, بەناوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و تێکڕای هەڤاڵانمان لە پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندامانی دەفتەری سیاسی و و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و سەرجەم هەڤاڵانتان دەکەین.
دامەزراندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە هەل و مەرجێکی مێژوویی لە هەناوی گەل بوونی خۆی ڕاگەیاند.
دەرکەوتنی ڕەوتێکی نوێی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان, لە ماوەیەکی کورتدا سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەخێرایی پەلو پۆی هاویشت و ڕۆڵی کاریگەری هەبوو, لە گۆڕەپانی سیاسیدا بەشداریەکی سیاسی و کارای کرد لە ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەییەکاندا لە پێنانوی بەدیهێنانی ئازادی و دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کوردستان قوربانی زۆریدا, هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی خەبات بووە. لە کاتێکدا یادی دامەزراندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دەکەینەوە شەڕی ئۆکرانیا لە ئارادایە و ململانێی زلهێزانی جیهان لە ناوچەکە چڕ بۆتەوە و ئەگەر و پێشهاتی نوێ چاوەڕوان دەکرێت, ڕەوشی سیاسی لە قۆناغێکی ڕاگوزار و هەستیاردایە. یەک ڕیزی سیاسی و تەبایی پێکەوە کارکردن ئەرکێکی هەنوکەیی یە بۆ تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە هەستیارە و خۆ ئامادە کردن بۆ داهاتوو.
لەو بۆنە شکۆدارە دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای بەرەوپێش و گەشەکردنتان بۆ دەخوازین و جەخت لە پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندی و دۆستایەتی و پێکەوە هاوکاری کردن دەکەینەوە هەردەم سەرکەوتووبن.