خەباتمێدیا: پێنتاگۆن وریایی دا کە ئەگەر سپای ترۆریستی پاسدارانی رژیمی ئاخوندی هێرش بکاتەسەر هێزەکانمان یان هاوپەیمانانی ئەمریکا لە سوریە، لێی قەبوڵ ناکەین.
جێگری وەزیری بەرگری ئامریکا وتی: هێرەشەکانی حەوتووی ڕابردوو بۆ سەر بنکەی "التنف" لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە بووە و واشێنگتون پێشتر وریایی بە تاران دابوو.
بە پێی ڕاپۆرتی میدل ئیست نیوز، بەرپرسێکی باڵای پێنتاگون ڕایگەیاند: واشنگتون لە پەیامێکدا بۆ "تاران" وریایی داوە کە هێرش بۆ سەر هێزەکان و هاوپەیمانانی ئامریکا لە سوریە قەبوڵ ناکەین.
هەروەها لە دڕێژەدا وتیØ› درۆنێک کە بنکەی "التنف"ی کردۆتە ئامانج لەلایەن ڕژیمی ئێران سازکراوە و بە ئاماژە کردن بە هێرشە ئاسمانیەکانی لە سوریە باسی ئەوەی کرد کە ئەم هێرشانە و ئاژاوەگێڕیەکانی ڕژیمی ئێران، پەیوەندی بە ئاکامی دانوستانە ناوکەییەکان نییە.
بنکەی "التنف" لە سوریە کە هێزەکانی ئامریکا تێدا نیشتەجێن, ڕێکەوتی ۱٥ی ئوکتەبر کەوتەبەر هێرش و پەلاماری هێزەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران.