دوو وەفدی هاوبەشی "پارتی کۆماری کوردستان" وە "حیزبی ڕزگاری کوردستان" سەردانی پەیوەندی هەولێری سازمانی خەبات یان کرد
خەبات مێدیا: ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۸ی خەرمانانی ۱۴۰۱ شاندێکی حیزبی ڕزگاری کوردستان بە سەرپەرشتی بەڕێز هەژار محەممەد عەزیز زراری سکرتێری دەستەی سەرۆکایەتی, وە پارتی کۆماری کوردستان شێخ تەحسین نانەکەلی سەردانی پەیوەندی هەولێری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن کاک شۆڕش حاجی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندی هەولێر و هەروەها بەڕێزان کاک سامان ئەحمەدی و خاتوو ڕێزان شەهیدی پەنا کادرانی سازمانی خەباتەوە پێشوازییان لێ کرا.
لەم دیدارەدا کە بەمەبەستی پیرۆزبایی ۴۲هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ئەنجام درا. بەڕێز هەژار محەممەد زراری وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ۴۲هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندی سازمانی خەبات لە بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات و هەروەها ئەندامان و لایەنگەرانی, سازمانی خەباتیان وەک هێزێکی دێرینە و خاوەن هەڵوێست بە مێژووێکی ڕوون و بێ پەڵە ناو برد لە هەموو قۆناغەکانی خەباتی هاوکاری و تەبایی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکان بوەو ئۆمیدەوارین ئەم یادە ببێتە هاندەرێک بۆ ئەوەی زیاتر ناو ماڵی کورد بەهێز کاتەوە لەبەر ئەوەی ئێستا ئێمە لە غۆناغێکی هەستیارداین باشترین چەک بۆ هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان برایەتی و تەبایی یە.