خەباتمێدیا: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۱۳ی خەرمانانی ۱۴۰۱ کۆچی خۆری, شاندێکی پەیوەندی هەلێری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی بەڕێز شۆڕش حاجی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەولێر و هاوڕێیەتی کاک سامان ئەحمەدی کادری سازمان, بەمەبەستی پیرۆزبایی یادی ۳۱ ساڵەی دامەزراندنی پارتی پارێزگارانی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی ئەو پارتەیان کرد و لەلایەن بەڕێزان نەجات عومەر ئاغای سوورچی سەرۆکی پارتی پارێزگارانی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازیان لێ کرا. کاک شۆڕش حاجی پەیامی کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەو بۆنەوە و هەروەها کردنەوەی مەکتەبی سیاسی لە هەولێری بە پارتی ناوبراو ڕاگەیاندن. سەرۆکی پارتی پارێزگاران پێداگری لەسەر دۆستایەتی و پەیوەندی گەرم و نزیک لەگەڵ سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانی کرد و بە کارێکی شیاو و پێویستی زانی.