خەباتمێدیا: ناوەندی ئاماری رژیمی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ڕێژەی هەڵاوسانی ۱۲ جۆری کەلوپەلە خۆراکیەکان زیاتر لە %۱۰۰ بەرز بووەتەوە.
هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، نرخی ڕۆن بە ڕێژەی %۳۱٤.٦ زۆرترین ڕێژەی بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.
هاوکات لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەهاتووە، ۱۲ جۆر کەلوپەلی ئەساسی ژیانی خەڵکن نرخەکانیان سەروو 100%ی تێپەراندووە.
جێگەی ئاماژەیە، جگە لە ڕۆن، بەروبوومە شیرەمەنیەکان، دۆشاوی تەماتە، برنج، ماکارونی و هێرەڵماسی لەم پێداویستیە سەرەکیانەن کە نرخەکانیان بە رێژەیەکی زۆر بەرزبووەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەگەر چی گێزەر نرخی کەمێ دابەزیوە، بەڵام ڵەم مانگەدا نرخەکەی ۲۱.٨٠ª لە چاو مانگی پووشپەر بەرز بوەتەوە.