پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بڕیاری سزای سێدارە بۆ سەر دوو جیاباو "دگەرباش"

بڕیاری سزای سێدارە بۆ سەر دوو جیاباو

خەباتمێدیا: زارا سەدیقی هەمەدانی ۳۱ ساڵان و خەڵکی نەغەدە و ئیلهام چوبدار ۲۴ ساڵان و خەڵکی ورمێ, لە چالاکانی کۆمەڵگای "ال جی تی بی", لە پەروەندەیەکی هاوبەش بە تۆمەتی "افساد فی الارض" سزای ئیعدامیان بەسەر سەپێندرا.
بەپێ ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان, ناوبراوان ڕۆژی یەکشەممە ۲۶ی بەفرانبار ۱۴۰۰ کۆچی خۆری لەلایەن دادگای رژیم ورمێ به(افساد فی الارض, پەرەپێدانی مەسیحیەت و پەیوەندی لەگەڵ میدیاکانی دژمن) تۆمەتبار کرابوون.
زارا سەدیقی هەمەدانی ناسراو بە سارە, ڕۆژی 5ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە کاتێکدا کە مەبەستی ڕۆیشتنەدەر لە وڵات بوو, لە نزیکی سنوری ئێران و تورکیە بە دەستی هێزەکانی سپای پاسداران دەستبەسەر تۆمەتی "افساد فی الارض" خستۆتەپاڵ و هەڕەشەی ئیعدام و ئەستاندنی دوو منداڵەکەی لە ناوبراوی کردووە.
ناوبراو ماوەی یەک مانگ لە ژووری تاکەکەسی بووه پاشان گوزراوەتەو بۆ بەندی ژنانی بەندینخانەی ورمێ.
خاتوو سەدیقی هەمەدانی لە ڕۆژانی دەستبەسەر بوونی لە مافی پارێزەر بێبەش و ئازار و ئەزیەت و سوکایەتی پێ کراوە.
بەهۆی ئەوەی کە ساڵی ڕابردوو ناوبراو لە کلیسایەکی نهێنی لە ئێران دەرکەوتووە و ملوانکەی سەلیبی لە مل بووه, قازی پەروەندەکەی ئەم بەندکراوەی بە پەرەپێدانی مەسیحیەت تۆمەتبار کرد. هەروەها تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ "میدیاکانی دژ بە حکومەت" تۆمەتبار کراوە.
سازمانی لێبوردنی نێونەتەوەیی پێشتر لە سەر بابەتی خاتوو سەدیقی هەمەدانی لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دەزگای قەزایی, بە ئاماژە کردن بەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ وریایی لە ئێعدامی ناوبراو دابوو.
لێبوردنی نێونەتەوەیی نوسیویە زەهرا سەدیقی هەمەدانی" تەنیا بەبۆنەی بابەتی ڕەگەزی و دیاری کردنی ڕەگەزی ڕاستەقینەی خۆی" و هەروەها " بڵاوکرنەوەی بیرۆکەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، بەبێ رێکارە یاساییەکان دەسبەسەر کراوە و مانگێک لە ژووری تاکەکەسی سپای پاسداران وێڕای لێکۆڵینەوە, ئازار و شکەنجەو سوکایەتی پێ کراوە.


2 ساڵ و 2 مانگ و 15 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بڕیاری سزای سێدارە بۆ سەر دوو جیاباو "دگەرباش"

بڕیاری سزای سێدارە بۆ سەر دوو جیاباو "دگەرباش"



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن