پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئیتاڵیا: دۆزینەوەی هیرۆئینی نێردراو لەلایەن ئێرانەوە

ئیتاڵیا: دۆزینەوەی هیرۆئینی نێردراو لەلایەن ئێرانەوە

خەباتمێدیا: هێزەکانی بەرەنگاربونەوەی مەوادی موخەددیر و پۆلیسی ئیتاڵیا، 270 کیلۆ گرام مەوادی موخەددیری نێردراو لەلایەن ئێرانەوەیان دەست بەسەر داگرت.

 

خەباتمێدیا: هێزەکانی بەرەنگاربونەوەی مەوادی موخەددیر و پۆلیسی ئیتاڵیا، 270 کیلۆ گرام مەوادی موخەددیری نێردراو لەلایەن ئێرانەوەیان دەست بەسەر داگرت.

بەپێی راپۆرتی رۆیتەرز، پۆلیسی ئیتاڵیا رۆژی پێنج شەممە 17ی خەزەڵوەر، بڵاوی کردەوە کە 270 کیلۆ گرام هیرۆئینی شاردراوە لەنێو کانتینەرێکدا لەنێو کەشتیەکدا کە لە ئێرانەوە گەیشتووە دۆزیوەتەوە.

ئەم دۆزینەوەیەش لەلایەن پۆلیسی ئیتا٠Žلیاوە بەبێ‌ وێنەترین دۆزینەوە لەماوەی 20 ساڵی ئاخری لەقەڵەم درا.

هەروەها ئەم راپۆرتە باسی لەوەش کردووە کە پۆلیسی ئیتاڵیا رۆژی 17ی ئۆکتۆبر، لەبوونی ئەم بارە لەنێو سێ‌ کانتینەردا لە بەندەری جنوا، لەنێوان مەوادی کانزایی دیکەدا ئاگادار کرابۆوە، بەڵام پۆلیس بەعەمەلی نەهاتۆتە ناو بۆ ئەوەی بیدۆزێتەوە کە ئەم مەوادە بۆکوێ‌ دەگوازرێتەوە.

چالاکی یۆرشی پۆلیس لە سەرەتاکانی مانگی نوامبردا لە ئەنبارێک لە شاری رۆزن داڵی هولەند رویداوە، ئەو جێگەیەی کە کامیۆنی هەڵگری مەوادی موخەددیر لە جنواوە چۆتە ناوی.

هەروەها پۆلیس دەڵێت لەو پێوەندیەدا دو هاوڵاتی تورکی دەستگیرکراون کە ئەگەری زۆرە سەربە گروپێکی گەورەتری قاچاغی مەوادی موخەددیر بن.


6 ساڵ و 12 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیتاڵیا: دۆزینەوەی هیرۆئینی نێردراو لەلایەن ئێرانەوە

ئیتاڵیا: دۆزینەوەی هیرۆئینی نێردراو لەلایەن ئێرانەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن