هاونیشتمانیانی تێکۆشەر!
ئافرەتانی ستەملێکراوی کوردستان!
زیاتر لە ساڵێکە ژومارەیەک بەکرێگیراوی رژیم و ئیدارەی سەرکوتگەری ئیتلاعات لە تێکڕای شارەکانی کوردستانی ئێ
هاونیشتمانیانی تێکۆشەر!
ئافرەتانی ستەملێکراوی کوردستان!
زیاتر لە ساڵێکە ژومارەیەک بەکرێگیراوی رژیم و ئیدارەی سەرکوتگەری ئیتلاعات لە تێکڕای شارەکانی کوردستانی ئێران کێشە بۆ کچان و ئافرەتان دروست دەکەن و لە شوێنە گشتیەکاندا بێرێزی بە ژنان دەکەن.
بە پێی بە دواداچوون و لێکۆڵینەوەی ئەندامانی سازمانی خەبات لە ناوخۆ، ئەو کەسانە بە هەڵگرتنی چەک و بە تایبەت دەمانچە هەڕەشە لە ئافرەتان دەکەن و دەست درێژیان دەکەنە سەر. هەر بە پێی زانیاریەکان خەڵک شکایەتیان لەو کەسە بەدڕەوشتانە کردوە بەڵام دوای چەند سەعات بە سەرگرتنیان سەر لە نوێ ئازاد دەکرێن و دەست دەکەنەوە بە کاری بەدڕەوشتی و کێشە دروست کردن بۆ ئافرەتان.
ناوەندی ئەمنیەتی سازمانی خەبات زانیاری تەواوی لە سەر ژمارەیەک لەو کەسە خۆفرۆش و بەکرێگیراوانە لە بەردەستدایەو هێندێک لەو کەسانەی راستەوخۆ ئاگادارکردۆتەوە کە دەست لە خەیانەت و بەدڕەوشتی موزاحیمەت بۆ ئافرەتان هەڵگرن و ئەگەر بەردەوام بن لە کردەوەی نامرۆڤانەیان و بێڕێزی کردن بە ئافرەتان،دەکەونە بەر لێپرسینەوە.
داوا لە خەڵک و لاوانی خوێن گەرمی کوردستان دەکەین بە هەوڵ وتێکۆشانیان رێگە لە کردەوەی خراپی ئەو بەکرێگیراوانە بگرن و تا دەتوانن رەفتارە دزێوەکانیان ئاشکرابکەن و هەروەها زانیاری زیاتربگەێننە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
ناوەندی ئەمنیەت و دژی ترۆر
12ی خاکەلێوەی 1397 کۆچی خۆری
1 ی ئاپریل 2019