لقی ۳ی دادگای رژیم لە مەهاباد سزای ۱۲ ساڵ و ۶ مانگ زیندانی بەسەر سوعدا خەدیرزادە دا، سەپاند
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریەکان, ڕۆژی سێ شەممە ۱µی خەرمانان خانەوادەی سوعدا خەدیرزادە ڕایانگەیاندوە کە یەکەم دادگایی ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ۲ی خەرمانان بە شێوەی ئۆنلاین لە لقی ۳ی دادگای رژیم لە مەهاباد, بە ئامادەبوونی پارێزەرەکەی و سکاڵاکارەکانی بەڕێوە چووە.
شایانی باسە سوعدا خەدیرزادە تۆمەتبارکراوە بەوەی دەستی هەبووە لە کوژرانی ئەندامێکی سپای تیرۆریستی پاسداران و ئەندامەتی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان، بەڵام ناوبراو ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردۆتەوە. وەکوو دەگوترێ نابراو ناچار کراوە دیان بەو تۆمەتانەدا بنێ و هەوڵی خۆکوژیەکەشی بە ناچار ڕەت کردۆتەوە.