دوو کۆڵبەری دیکە بە هۆی دەستڕێژی هێزە داگیرکەرەکانی رژیم بریندار بوون
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریەکان، سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۱۳ی خەرمانان هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە ناوچەی "دوڵی هەرات" لە سنووری نەوسوود دەستڕێژیان لە چەندین کۆڵبەر کرد و لە ئاکامدا، دوو کۆڵبەر دەپێکرێن و شان و مل و دەست و لاقیان بە سەختی بریندار دەبێت.
شایەنی باسە، هاوکات لە گەڵ ئەم ڕووداوە، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی" پەرویز مورادی" خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تیرۆریستییەکانی سەر سنور هەر دوو لاقی دەپێکرێ و بریندار دەبێت.