پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شلێر ڕەسووڵی گیانی سپارد

شلێر ڕەسووڵی گیانی سپارد

خەباتمێدیا. شلێر ڕەسووڵی لە دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی دا.

ئافرەتێکی دووگیان بەناوی شلێر ڕەسووڵی, خەڵکی گوندی چەشمیەری ناوچەی سەروو ئاوای سەر بە شاری مەریوان سەعاتی دووی سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانان بۆ پاراستنی کەرامەت و نامووس خۆی، لە دەستدرێژی کەسێک بەناوی گۆران قاسم پوور لە پەنجەرەی ماڵەکەیان خۆی فڕێ دابویە خوارەوە. لەدوای ئەو رووداوە ناوبراو لەلایەن دراوسێکانیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە و دواتر نەخۆشخانە سنە دەکرێ. بەڵام لە دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی شاری سنە بەداخەوە ڕۆژی پێنج شەممە 17ی خەرمانانی 1401 گیانیدا.
ئەگەر چی گۆران قاسم پوور لە ئێستادا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەست بەسەرکراوە، بەڵام هیچ یاسایەک لە ڕژیمی ئاخوندی بۆ پارێزگاری لە مافی ئافرەتان نییە.


2 ساڵ و 2 مانگ و 12 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شلێر ڕەسووڵی گیانی سپارد

شلێر ڕەسووڵی گیانی سپارد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن