خەباتمێدیا: جەنت یەلن وەزیری خەزێنەداری ئامریکا گەمارۆی نوێی خستەسەر وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم و وەزیری ئەو وەزارەتەی بە پلاندانەر و بەشداری و ڕۆڵی کاریگەر لە هێرشە سایبرییەکان بەسەر وڵاتی ئالبانی، ناوبرد.
هەروەها ئانتۆنی بلینکن, وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە بەیانیەێکدا ڕایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا, وەزارەتی ئیتلاعاتی رژیمی ئێران و وەزیری ئەو وەزارەتەی بەهۆی تێوەگلانی لە چالاکییە سایبرییەکان دژ بە وڵایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و هاوپەیمانەکانی تەحریم کردووە.
شایانی باسە لەم مانگانەدا دەست و پەیوەندە سایبریەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران و وەزارەتی تیرۆریستی ئیتلاعات, سیستەمی کامپیوتری دەوڵەتی ئالبانییان تێک دابوو کە دەوڵەتی ناچار بە ڕاوستانی خزمەتگوزارییەکانی بۆ هاووڵاتیەکانیانی وەڵاتە، کرد.