ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 19ی خەرمانانی 1401کۆچی خۆری، شاندێکی پەیوەندی هەولێری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەشتی کاک شۆڕش حاجی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندیەکانی هەولێری سازمان بە یاوەری بەڕێزان خاتوو ڕێزان شەهیدی پەنا کادری سازمان و هەروەها خاتوو ئەفسانە ڕەحیمی کادری پەیوەندی هەولێری سازمانی خەبات، سەردانی پەیوەندیەکانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەڕێزان خاتوو نیشتمان کەمال ئەندامی مەکتەب سیاسی و بەرپرسی پەیوەندیەکان، کاک بێکەس قادر ئەندامی مەکتەب سیاسی و ئیبراهیم پاشا ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیکان، بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
مەبەست لەم دیدار و چاوپێکەوتنە
نوێ بوونەوە و گەرم و گوڕتر کردنی پەیوەندیەکانی هەردوولا و هەروەها تاوتوێ کردنی دۆخی سیاسی ئێستای چوار پارچەی کوردستان باس کرا.
لە درێژەی ئەم دیدار و چاوپێکەوتنانە بەڕێز کاک شۆرشی حاجی جەختی لە دۆستایەتی، یەکریزی و تەبایی نێوان سازمانی خەبات و حیزبە کوردستانیەکان کردەوە.