پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوشتنی سەربازێکی کورد لە لایەن فەرماندەکەیەوە

کوشتنی سەربازێکی کورد لە لایەن فەرماندەکەیەوە

خەباتمێدیا. سەربازێکی کورد لە لایەن فەرماندەکەیەوە لە سەربازگەی چاییپارە دەکوژرێت.
بەپێی هەواڵەکان سەربازێکی کورد بە ناوی موحەڕەم ئەشرەفی کە لە یەکێک لە بنکەکانی هێزی سەرکوتگەری ئینتزامی لە شاری چایپارەی شاری سەڵماس، لەلایەن یەکێک لە فەرماندەکانیەوە چەند جارێک بەبیانووی ئایین و کورد بوونیەوە هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکرێت، دواجار ڕۆژی پێنج شەممە ۱·ی خەرمانانی ۱۴۰۱ کۆچی خۆری, لە لایەن ئەو فەرماندەوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێ دەکرێت و دەیکوژرێت.
شایەنی باسە کە لە دوای کوشتنی موحەڕەم ئەشرەفی، دەزگا سەرکوتکەرەکانی رژیم لەو شارە هەڕەشەیان لە بنەماڵەی موحەڕەم کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە ئەگەر لەسەر کوشتنی کوڕەکەیان بێنە دەنگ دەست بەسەر و شکەنجە و ڕەوانەی بەندیخانەیان دەکەن.


2 ساڵ و 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوشتنی سەربازێکی کورد لە لایەن فەرماندەکەیەوە

کوشتنی سەربازێکی کورد لە لایەن فەرماندەکەیەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن