خەباتمێدیا: بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی رژیمی ئاخوندی، ئێران لەباری خۆکوژیەوە لە وڵاتانی ئیسلامی پلەی سێهەم و پلەی µ۸ی لە جیهاندا جێگەی گرتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە کە بەبۆنەی ۱۰ی دیسەمبەر, ڕۆژی جیهانی بەرگری لە خۆکوژی، بڵاو بووەتەوە, ڕێژەی خۆکوژی لاوان لە ئێران بەشێوەی مامناوەند دوو هێندەی رێژەی جیهانییە.
هەروەها لەو ئامارەدا باس لەوە کراوە کە بابەتی خۆکوژی لە ئێران ڕوو لە هەڵکشانە.
لە یەکێک لە نوێترین بابەتەکانی خۆکوژی لاوان و میرمنداڵان, هەواڵدەریەکان ڕاپۆرتیان لە خۆکوژی ئافرەتێکی لاوی تەمەن ۱۶ ساڵ بە ناوی فەرزانە ئیبراهیم زادە کچی محەممەد و خەڵکی سەردەشت دا, بە ئاگر لەخۆ بەردان هەوڵی خۆکوژی داوە و بەبۆنەی قورسی برینەکانیەوە گیانی سپاردووە.