پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی گشتی لە وەڵاتی نۆروێژ

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی گشتی لە وەڵاتی نۆروێژ

رۆژی شەممە 19ی خەرمانانی 1401، کۆبوونەوەیەک بۆ کاک بابەشێخ حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەرێوەچوو کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی سازمان لە وەڵاتانی سکاندیناوی ئامادەی بوون.
لەو کۆبوونەوەدا کاک بابەشێخ باسێکی تێر و تەسەلی لەسەر مێژووی سازمانی خەبات، تەنگ و چەڵەمەکانی بەردەم کار و چالاکی سازمان، قارەمانی پێشمەرگە و ئەندامانی سازمانی خەبات لە بەرامبەر هێزەکانی رژیمی ئاخوندی، هەوڵ و لێبڕاوی بەدەنە و سەرکردایەتی سازمان بۆ دیفاع لە مانەوە و مەوجودیەتی سازمان لە مەیدانی کارو تێکۆشانی نەتەوەیی و نیشتمانی و درێژەدان بە کار و ئەرکە سازمانیەکان لەلایەن ئەندامانی سازمانی خەبات لە وەڵاتانی ئوروپایی و زیاتر پێشخستنی سازمانی خەبات و پرسی نەتەوەیی لە کۆمەڵگەی جیهانی دا بە کارە سەرەکی و ئەولەویەتیەکانی خۆیان بزانن.
شایانی گوتنە ئەم کۆبوونەوەیە لە پەراوێزی رێورەسمی 5ی خەرمانان یادی 42 ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەبات و لەلایەن رێکخستنی دەرەوەی سازمان و لەسەر ئەرکی کومیتەی نۆروێژەوە ئامادەکرایی بۆ کرابوو.


2 ساڵ و 2 مانگ و 9 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی گشتی لە وەڵاتی نۆروێژ

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی گشتی لە وەڵاتی نۆروێژ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن