پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنوری بانە

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنوری بانە

خەباتمێدیا: ڕۆژی یەکشەممە ۲۰ی خەرمانان کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ڕزگار محەممەدزادە تەمەن ۴۰ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لە سنوری هەنگەژاڵ بە تەقەی هێزە تیرۆریستییەکانی ئاخوندی ئێران کوژرا.
بەپێ ڕاپۆرتەکان هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیمی ئێران بەبێ دانی وریایی و لە شوێنێکی نزیکەو دەستڕێژیان لەم کۆڵبەرە کردووە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ دەرمانخانەی سەلاحەدین ئەیووبی گوزراوەتەوەو هێشتا تەحویلی بنەماڵەکەی نەدراوەتەوە.
شایانی باسە ئاماری کوشتنی کۆڵبەران لە ناوچە سنوریەکان لە هەڵکشاندایەو بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کوردپا تەنیا لە ماوەی یازدە هەتا پازدەی خەرمانانی ۱۴۰۱, بە گشتی ۱۳ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکانی نەوسوود, بانە, مەریوان و سەردەشت بریندار کراون.


2 ساڵ و 2 مانگ و 9 ڕۆژ و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنوری بانە

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنوری بانە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن