خەباتمێدیا: ڕۆژی یەکشەممە 20ی خەرمانان, هەواڵدەری ئێکسپرێسی ئینگلیستان نووسی: بەپێی ئەو راپۆرتانەی لە ئێرانەوە پێمان دەگەن، خامنەیی زۆر نەخۆشە و بەهۆی سەرەتانەکەیەوە لە سەرە مەرگدایە کە کەلێنێکی گەورە لە دەسەڵاتدا دروست دەکات. عەلیرەزا ئەفشار, پارێزەری پێشووی میرحوسەین مووسەوی لە تویتەریی خۆیدا نوسیویە: ئێستا ۴۸سەعاتی تەواوە بازنەی پارێزگاری خامنەیی نەگۆڕاون کە نیشانەی ئەوەیە کە لە ناو کۆشکی مەڕمەڕ شتگەلێک لە ئارادایە و ناهێڵن هیچ جۆرە زانیاریک بگوازرێتە دەرەوە و خەتی موبایلی ناوچەکەش بچڕاوە.
سەرەچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە قەرار بووە ئەندامانی مەجلیسی خوربەرەگان لەگەڵ ناوبراو دیدار و چاوپێکەوتنیان هەبێ بەڵام لە ناکاو دانیشتنەکە هەڵوەشاوەتەوە.
ئاخوند خامنەیی وەلی فەقیهی 83 ساڵەی رژیمی ئاخوندی وادیارە سەرەتان بڕستی لێ بڕیوە کار لەسەر ئەوە دەکات موجتەبای کوڕی بکاتە ئایەتوڵا بۆ ئەوەی مەرجە قانوونیەکان بیگرێتەوەو وەکوو جێنشینی باوکی دیاری بکرێ.
ئەو سەرچاوەیە لە زمانی کارناسێکی رۆژهەڵاتی ناوینی ئەنجومەنی هێنری جەکسون وتی: ئەگەری زۆرە کێشە و بگرەو بەردەی دوای مەرگی خامنەیی روخانی ئەو دەسەڵاتەی لێ بکەوێتەوە.
ئیکس پرێس لە درێژەدا نووسی: روخانی رژیم کاریگەری زۆری دەبێ لەسەر دۆخی نێونەتەوەیی، لەبەر ئەوەی بەرنامەی ناوکەیی ئەو رژیمە لە دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ لە رێکەوتنەکە کشاوەتەوە هێشتا چارەسەر نەکراوە.