پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

فشارەکان بۆ سەر خانەوادەی ئەفکاری درێژەی هەیە

فشارەکان بۆ سەر خانەوادەی ئەفکاری درێژەی هەیە

خەباتمێدیا: لە سێهەمین ساڵوەگەڕی ئیعدامی نەوید ئەفکاری زۆرانبازی شیرازی, هێزەکانی رژیم حەبیب ئەفکاری و هاوسەرەکەی و ئیلهام ئەفکاری, دەستبەسەر کرد.
لاپەڕی تویتەری"۱µ۰۰ وێنە(۱µ۰۰تصویر)" کە تایبەتە بە ناڕەزایەتییەکان و پێشێل کردنی مافەکانیان, وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە نووسی: ئەم بنەماڵە کە لە حاڵی ڕۆیشتن بۆ سەر گوڵگۆی نەوید بوون, کەتنەبەر پەلاماری هێزەکانی رژیم و دەستبەسەر کراون.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە ۲۱ی خەرمانان سەعید ئەفکاری, یەکێکی دیکە لە براکانی نەوید لە تویتەری خۆی فایلێکی دەنگی لە دەمەقاڵەی براکانی لە دادگا وە لەگەڵ قازی پەروەندەکە بە ناوی "مێهرداد تەهمتن" بڵاو کردۆتەوە کە لەوێدا نەوید داوای دادوەری دادپەروەرانە بۆ خۆی و براکانی دەکات.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە دوای پەرەسەندنی پشتیوانیەکان بۆ خانەوادەی ئەفکاری ئەو سێ ئەندامەی خانەوادەکەیان لەلایەن ئورگانە سەرکوتگەرەکانی رژیمەوە ئازاد کران.


2 ساڵ و 2 مانگ و 7 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

فشارەکان بۆ سەر خانەوادەی ئەفکاری درێژەی هەیە

فشارەکان بۆ سەر خانەوادەی ئەفکاری درێژەی هەیە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن