پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتیەکی کورد لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کرا

هاووڵاتیەکی کورد لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کرا

خەبات مێدیا: گیران و سووکایەتی کردن بە هاووڵاتیەکی کورد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 21ی خەرمانانی 1401 هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئاخوندی لە گوندی شیناوێی سەر بە پیرانشار، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و بەشێوەیەکی نەشیاو هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتیەکی کورد بە ناوی ئەسکەندەر بێسپار و درگاو پەنجەرەی ماڵی ئەو هاووڵاتیە دەشکێنن و بێ هیچ هۆکارێک هێرش دەکەنە سەر ئەم هاووڵاتیە و لەگەڵ لێدان و سووکایەتی کردن دەست بەسەری دەکەن و لەگەڵ خۆیان دەیبەن.
شایەنی باسە کە هەتا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر شوێنی گیران و مانەوەی ئەسکەندەر لەبەر دەست دا نیە.


2 ساڵ و 2 مانگ و 7 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هاووڵاتیەکی کورد لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کرا

هاووڵاتیەکی کورد لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن