خەباتمێدیا: کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداری لە دوو چالاکیدا کرد کە بەبۆنەی 10ی خاکەلێوە 72هەمین ساڵرۆژی لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی بەرێو
خەباتمێدیا: کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداری لە دوو چالاکیدا کرد کە بەبۆنەی 10ی خاکەلێوە 72هەمین ساڵرۆژی لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی بەرێوەچوو.
رۆژی یەکشەممە 11ی خاکەلێوەی 1398ی هەتاوی، کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداری دوو چالاکی کرد کە لەلایەن هەر دوو کۆمیتەی گشتی حدکا و حدک بەرێوەچوون.
لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی گشتی حدک لە نۆروێژ خوشکە شنۆ شەرێعەتپەنا بەرپرسی پێوەندی کۆمیتەی نۆروێژی سازمان بەشداری لە سمینارێکدا کرد کە لە شاری لیلسترۆم بەرێوەچوو. لەو سمینارەدا بەرێز حەسەنی حاتەمی باسێکی تێروتەسەلی لەسەر 10ی خاکەلێوەو هەڵوێستەکانی پێشەوا لە بێدادگاکانی دەسەڵاتی شا پێشکەش کرد.
لەلایەکی دیکە و هەمان رۆژ هەیئەتێکی سازمان پێکهاتوو لە بەرێزان عەلی بەهرامی بەرپرسی رێکخستنی دەرەوە و مەحمود یوسفی بەرپرسی پێوەندیەکانی کۆمیتەی نۆروێژ لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی گشتی حدکا بەشداریان لە رێورەسمێکدا کرد کە بەبۆنەی 10ی خاکەلێوە بەرێوەچوو.
ئەو رێورەسمە کە لە شاری سترۆمێن بەرێوەچوو تیشک خرایە سەر رووداوەکانی 10ی خاکەلێوەو لە چەند پانێلی جیادا ئاوڕ لە ژیان و خەباتی چەندین شەهیدی دیکەی حدکا درایەوە، هەروەها چەند پێشمەرگەی دێرین یاد و بیرەوەریی هاوڕێ شەهیدەکانیان بۆ ئامادەبووان باس کرد.
هەیئەتەکانی سازمان لە هەردوو چالاکیەکەدا بروسکەی کۆمیتەی نۆروێژیان بەبۆنەی یادی 10ی خاکەلێوە پێشکەش بە بەرێوەبەرانی رێورەسمەکان کرد.