خەباتمێدیا: توویتەری فەرمی پلانی "خەڵات بۆ دادپەروەری" سەر بە وزارەتی دەرەوەی ئامریکا، بڕی ۱۰ ملیۆن دۆلار خەڵاتی بۆ وەرگرتنی زانیاری لە سەر سێ کەس لە دەست و پێوەندە سایبریەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بە ناوەکانی "مەنسور ئەحمەدی" و ئەحمەد خەتیبی عوقدا" وە "ئەمیر حوسەین نیک ئایین راوەری" دیاری کردوە. ئەو ناوەندە بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێک و کۆمەڵێک وێنە ئەو سێ کەسە هەڕەشەن بۆ ڕایەڵکەکانی ئەمریکا و باجگیری لە کەسانی بێتاوان کە خۆیان لە پشتی کۆمپیوتێرەکانیان شاردۆتەوە ناو دەبات.
بەپێ ڕاگەیندراوی ئەم ناوەندە دەوڵەتیە, ئەم کەسانە بە تۆمەتی بەشداری لە کەمپەینی هاوئاهەنگی کە بوونە مەترسی بۆ سەر سەدان رایەڵکەی کۆمپیوتێری لە سەرانسەری ئەمریکا و دەرەوەی ئەو وڵاتە و دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە دامەزراوەکان و لە کارخستنی بەشە جۆراوجۆرەکانی وەک ژێر بەسە ئەساسیەکان, دامەزراوە حکومەتی و ناحکومییەکان, کەوتوونە بەر راوەدوونان و لێپێچینەوە.
لە هەمان کاتدا وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا رۆژی چوار شەممە ٢٣ی خەرمانان رایگەیاند بە تاوانی بەشداری لە هێرشە سایبریەکان ئابڵوقەی خستۆتە سەر ١٠ کەس و دوو ناوەندی ئێرانی.
ئەو وەزارەتخانەی ئەمریکا هەروەها دەڵێ: هەموو ئەو کەسانە پەیوەندیان بە سوپای پاسدارانەوە هەیە و ئامانج لەو ئابڵوقانە پاراستنی هاووەڵاتیانی ئەمریکاییە.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە درێژەدا وتی: ئەو تاقمەی ئەورۆ ئابڵوقەیان خراوەتەسەر هەڵمەتی بەرینی سایبریان کردۆتە سەر رێکخراو و کەسایەتیەکان لە سەرانسەری جیهان، بەتایبەت ئەمریکا، رۆژەڵاتی ناوەراست، دیپلۆمات و بەرپرسی وەزارەتی بەرگری وەڵاتان و هەروەها بەشەکانی راگەیاندن، وزە، بازرگانی و پەیوەندیەکانیان کردوەتە ئامانج.
ئەو شیرکەت و کەسانەی ئابڵوقەیان خراوەتە سەر ناوی ٨ کەسیان بریتین لە: شیرکەتی «ناجی تکنولوژی هوشمند فاØ·ر » و «افکار سیستم یزد» و عەلی ئاقا ئەحمەدی، محەمەد ئاقا ئەحمەدی، موعین مەهدەوی، عەلی ئەکبەر رەشیدی، ئەمیر حوسێن نیک ئایین، مستەفا حاجی حوسێنی، موجتەبا حاجی حوسێنی و محەمەد شاکری.
شایانی باسە رۆژی چوارشەممە ١٨ی خەرمانان رایگەیاند دیسان لەلایەن لەلایەن رژیمی ئێرانەوە هێرشی کراوەتە سەر. ئەوە لە کاتێکدایە رێکەوتی ١٦ی خەرمانان ئەدی راما سەرۆک وەزیری ئەو وەڵاتە رایگەیاند کە بریاریان داوە کۆتایی بە پەیوەندیەکانیان بێنن لەگەڵ رژیمی ئێران بێنن و سەفارەتی ئەو رژیمە لە ئالبانی دەرکەن، لەبەر ئەوەی ٢٤ی پووشپەر هێرشی سایبریان لەلایەن رژیمەوە کراوەتە سەر و زیانی زۆریان بە خزمەتگوزاریە گشتیەکانی ئەو وەڵاتە و بڕینی پەیوەندیە دامەزراوە دەوڵەتیەکان گەیاندوە.