خەباتمیدیا: جۆزێپ بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئۆرووپا ووتی: دانوستانەکان بۆ زیندوو کردنەوەی ڕێکەوتنی ناوکەیی "بەرجام" و وتووێژی ئامریکا و حکومەتی ئێران بێ ئاکام ماوەتەو و ڕاوێستاوە.
جۆزێپ بورل ووتی من هیچ کار یان پێشنیارێکی دەیکەم بۆ دەرچوون لەم دۆخەوەو بەرەو پێشچوون لا نییە. ناوبراو هەروەها وتی: لە دوو مانگی ڕابردوودا پێشنیارەکانی هەر دوو لایەن زۆر لە یەکتر نزیک بوون, بەڵام بەداخەوە پاش هاوین و لە کۆتا پێشنیارەکاندا نە تەنیا لێک نزیک نەبوون بەڵکوو بە پێچەوانەوەو پاشەکشەی دوورکەوتنەوەی بەدواوە بوو.
بورل گوتی: کۆتا دەقی پێشنیاری حکومەتی ئێران یارمەتی دەرنەبوو, لەبەر ئەوەی لە حاڵی ڕێکەوتن بووین, دوایی پێشنیاری نوێ هات و دۆخی سیاسیش باش نیە و بەداخەوە دەڵێم چاوەڕوان نیم دۆخەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەو باشتر بوون بڕوا.
لە دوای بێ ئاکام مانەوەی دانوستانی لایەنەکانی رژیمی ئێران و وڵاتانی ئەندام لە بەرجام و وتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئامریکا بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام, جۆزێپ بورل لە سەرەتای مانگی گەلاوێژ پێشنیاڕێکی بۆ بە ئەنجام گەیشتنی وتووێژەکان دا کە ئامریکا و حکومەتی ئاخوندی ئێران جوابەکانی خۆیان بەم پێشنیارانە داوە. بەڵام ۱۱ی خەرمانان ڕژیمی ئێران لە کۆتا وڵامی خۆیدا داوای گەرەنتی لە ئامریکا بۆ بەستنی پەروەندەی چاودێری (پادمانی) له ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی کرد کە ئەم داواکارییە هیوای ئەندامانی ئۆروپایی بەرجام و ئامریکای بۆ سەرخستنی وتووێژەکان و زیندووکردنەوەی بەرجام بێ ئاکام کرد.