خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵ، ژینا (مەهسا) ئەمینی 22 ساڵ و خەڵکی شاری سەقز دوای سێ ڕۆژ له دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی گشت ارشاد و گوازتنەوەی بۆ گرتووخانەی وزەرا و لێدان و شکەنجە کردنی لە لایەن ئەو هێزانەوە, لە نەخۆشخانە گیانی سپارد.
خانەوادەی ئەمینی کۆچی دوای ژینایان بۆ هەواڵدەریەکان پشتراست کردۆتەوە.
کۆچکردوو لەگەڵ بنەماڵەکەی بۆ سەردان و چاوپێکەوتنی کەس و کارەکانیان سەردانی تارانیان کردبوو بەڵام لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی گەشتی ئێرشاد دەستبەسەر کراو پاش لێدان و شکەنجە لە گرتووەخانەی وزەرا، تووشی سەکتەی دڵ و مێشک دەبێ بەداخەوە نیوەرۆی رۆژی هەینی ۲µی خەرمانان لە نەخۆشخانەی کەسرا گیانی سپارد.