خەباتمێدیا: ڕۆژی پێجشەممە ۲۴ی خەرمانان ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا خەریکی ئامادەکردنی گڵاڵەیەکن کە بەو پێیە گەمارۆەکانی ئەمریکا دژ بە حکومەتی ئاخوندی ئێران جێگیر و دەبێتە هەمیشەیی.
هەواڵدەۆری "فاکس نیوز" لە ڕاپۆرتێکدا لەو بارەوە دەڵێ ئەو گەڵاڵەی وا بڕیارە پێشکەش بە سەنا بکرێ "یاسای جێگیربوونی گەمارۆکانی ئێران" (SISA) ی ناوە و میشل ئێستیل, سناتۆری کۆماریخواز لە کالیفۆرنیا, کاری سەرخستنی لە کۆنگرەی لە ئەستۆ گۆتووە.
لە درێەی ئەم راپۆرتەدا هاتووە : ئەم گەڵاڵەیە بۆ هەمیشەیی کردنی یاسای ۱۹۹۶ی گەمارۆەکانی (رژیمی) ئێران "بە مەبەستی پاراستنی لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە مەترسیەکانی ئێرانی ناوکەیی" داڕێژراوە. ئیشارەی ئەو گەڵاڵەیە بە یاسای ناوسراو بە "یاسای داماتو" یان "ئایسا"یە کە لە ساڵی ۱۹۹۶ لە کۆنگرەی ئامریکا پەسەند کراوە و رێگە بە سەرۆککۆمار ئەدات کە گەمارۆی زیاتر بخاتە سەر بەشی وزەی ئێران.
ئەگەرچی ئەو یاسا لە ساڵی ۲۰۱۶ بۆ ماوەی دە ساڵ درێژکرایەوەو بەڵام کۆمەڵێک لە نوێنەرانی لایەنگەری ئیسراییل لە هەر دوو حیزب داوای هەمیشەیی بوونی گەمارۆکانیان کرد. بەپێ ئەو ڕاپۆرتەی فاکس نیوز ئەو گروپە دوو حیزبییە دەیانهەوێ بەم جۆرە " کردنە ئامانجی بەشی وزەی ئێران، پێشگرتن لە پشتیوانی ترۆریزم لەلایەن رژیمی ئێرانەوە و هەروەها رێگەگرتن لە پەرەسەندنی بەرنامەی موشەکی بالستیک لە ئێران و پشتیوانی لە ترۆریزم بەتایبەت سپای پاسدارانی رژیمی ئێران بکەن.