هاونیشتمانیانی داخداری کوردستان!
بنهماڵهی ژینای جوانهمهرگ!
بهداخهوه رۆژی سێ شەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠ ١ی هەتاوی، جارێکی تر یهکێک له ڕۆڵه خێر لەخۆ نەدیوەکانی گهلهکهمان، بهناوی ژینا ئەمینی تهمهن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز بهبیانووی بێ حیجابی کهوته بەر پەلامار و هێرشی هێزە سەرکوتگەرەکانی "گەشتی ئیرشاد" و رەوانەی یەکێک لە بنکەکانی ئەو هێزە داپڵۆسێنەرە دەکرێ و دەکەوێتەبەر شکەنجە و لێدان و بە هۆی ئەو شکەنجانەوە تووشی مەرگی مەغزی دەبێ و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەسرا لە تاران. مخابن لە دوای سێ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، دوانیوەرۆی رۆژی هەینی ٢٥ی خەرمانان گیان دەسپێرێ و دەچێتە ریزی قوربانیانی شکەنجە کراو بە دەستی هێزەکانی رژیمی ئاخوندی رەش و نگریس و دژی ئینسانی و دژی ئافرەتان.
رژیمی ئاخوندی ئێران دواکەوتوو دژە ئافرەتە کە بە درێژایی تەمەنی خۆی بەردەوام هەوڵی داوە بە بیانووی جیاجیا ژنان و ئافرەتانی کورد و ئێرانی بچەوسێنێتەوە و ماف و ئازادیەکانیان زەوت بکات. ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە بە مەبەستی سەرکوتی ئافرەتان دەیان ناوەندی سەرکوتگەری بە ناوی جیاجیا دامەزراندووەو تا بە خەیاڵی خۆی کۆمەڵگە تووشی چەقبەستوویی و مەترسی و داخران بکات.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران داوا لە تێکڕای چین و تووێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان و ئازادیخوازانی ئێرانی و بەتایبەت ئافرەتانی شورشگێڕ دەکات لە بەرامبەر جیاوازی دانان و سیاسەتی نادادپەروەری و دواکەوتوویی رژیمی ئاخوندی، ناڕهزایی دهربڕن و شێلگیرانەتر و بە بڕشتر بێنە مەیدان و خەباتی یەکانگیری ژنان و باقی چین و توێژەکانی ئێران و کوردستان. پێویستە هەمووان بە دژی نیزامی نهگریسی ئاخوندی چالاک بین و چیتر ڕێگه بە سووکایهتی و چهوسانهوه و دژایهتی کردنی ئافرهتان نەدەین.
داوا لە هاونیشتمانیانی کوردستان دەکەین بە سەردانی خانەوادەی ئەمینی و بەتایبەت دایکو بابی ژینا لەم کۆست و خەمە گەورەدا هاوبەش و شەریکیان بن.
سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران وێڕای مەحکوم کردن و پرۆتستۆی ئەم جینایەتەی هێزەکانی رژیمی ئاخوندی، داوا له ههموو هێزه تێکۆشهرهکان، ناوهندهکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵی نێونەتەوەیی دهکات که لەبەرامبەر کردەوە دژە ئینسانیەکانی ئاخوندان ههڵوێستی کاریگەریان هەبێ و بهتوندی کوشتنی ژینا ئەمینی مەحکوم و لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ژینا رەوانەی ئێران بکەن.
سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران له دڵهوه بەشداری خەم و پەژارەی خانەوادەی بەرێزی ئەمینی و خەڵکی کوردستان بە تێکڕاو خەڵکی شاری سەقز بە تایبەت دهکا و خۆی بە شەریکی و خەم و پەژارەیان دەزانێ.
مهرگ و نهمان بۆ ڕژیمی نهگریسی ئاخوندی
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
25 ی خەرمانانی 1401 کۆچی خۆری