پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاگری تووڕەیی خەڵکی وەزاڵەهاتووی شارەکانی ئێران و کوردستان تا دێ زۆرتر شەماڵە دەکێشی

ئاگری تووڕەیی خەڵکی وەزاڵەهاتووی شارەکانی ئێران و کوردستان تا دێ زۆرتر شەماڵە دەکێشی

 لە درێژە و بەردەوامی ناڕەزەیەتییەکان دژ بە شەهید کردنی #ژینا_ئەمینی زۆربەی شارەکانی ئێران سەرەڕای دۆخی توندی ئەمنیەتی و فشاری هێزە سەرکوتکەرەکان پەیوەست بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بوون.

بەپێ هەواڵەکانی گەیشتوو لە ناوخۆی وڵات, شارەکانی تاران, تەورێز, ساری, سەبزەوار, بەندەرعەبباس, کیش, ئابادان, ڕەشت, شیراز, ساری, زاهیدان, کرمان, بیرجەند, مەشهەد, زەنجان, گەوهەردەشت و فەردیس ی کەرەج, هەمەدان, قۆم, قەزوین, گورگان, بووشێهر, ڕەفسەنجان, ئەراک, کرماشان, ئیلام, ورمێ, سنە, مەریوان و مەهاباد, ئەمڕۆ سێشەممه ۲۹ی خەرمانان درێژە و پەیوەستی خۆپیشاندانەکانی دژ بە شەهید کردنی #ژینا_امینی بوون. بەپێ ڕاپڕتەکان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومتی جینایەتکاری ئاخوندی نەیانتوانیوە بەرەنگاری خرۆشی خەڵکی وەزاڵەهاتوو بن و لە زۆربەی شارەکان ئەو هێزانە بەر پەلاماری خەڵک کەوتوون و پاشەکشەیان پێ کردوون.
شایانی باسە وەزارەتى دەرەوەى فەڕەنسا و یەکیەتى ئەوروپا بە دوو بەیاننامەى جیا کوشتنى #ژینا_ئەمینی بە دەستى هێزە بەکرێگیراوە سەرکوتکەرەکانی ئاخوندی ئێرانیان مەحکوم کرد
یەکیەتى ئەوروپا سەرەڕاى هۆشداریدان بە بەرپرسانى ڕژیمی ئاخوندی سەبارەت بە لەبەرچاوگرتنى مافى سەرەکى هاووڵاتیان, لە بەیاننامەکەى نووسیویەتى:
بریندارکردن و لێدانى شەهید #ژینا_ئەمینی جێگەى قبوڵ نییە و بکەرانى ئەم کردەوەیە دەبێت وەڵامگۆ بن.
هەروەها وەزارەتى دەرەوەى فەرانسە سەرەڕاى پێداگرى لەسەر "لێکۆڵینەوەیەکى شەفاف" بۆ ڕوونبوونەوەى ئەم کارەساتە، لە بەیاننامەیەک نووسى: دەستبەسەرکردن و دواتر کوشتنی #ژینا_ئەمینی بە دەستى سیخۆڕانی گەشتی ئیرشاد, ڕاتەکێن بووه.
خۆپیشاندان و ناڕەزاتییەکان لە سەرانسەری ئێران و کوردستان تا دێ زۆرتر و بەربڵاوتر دەبێ و خەڵک ناخی دەسەڵاتیان بۆ گەیشتن بە ئازادی و ڕزگاری یەکجاری گرتۆتە ئامانج.



2 ساڵ و 2 مانگ و 9 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاگری تووڕەیی خەڵکی وەزاڵەهاتووی شارەکانی ئێران و کوردستان تا دێ زۆرتر شەماڵە دەکێشی

ئاگری تووڕەیی خەڵکی وەزاڵەهاتووی شارەکانی ئێران و کوردستان تا دێ زۆرتر شەماڵە دەکێشی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن