خەباتمێدیا: ماوەی زیاتر لە دوو حەوتوویە کە چەندین شارو ناوچەی ئێران و کوردستان تووشی کارەساتی لافاو بۆتەوە و تا ئێستا چەندین قوربانی و زیانی ماددی لێکەوتۆتەوە.
خەباتمێدیا: ماوەی زیاتر لە دوو حەوتوویە کە چەندین شارو ناوچەی ئێران و کوردستان تووشی کارەساتی لافاو بۆتەوە و تا ئێستا چەندین قوربانی و زیانی ماددی لێکەوتۆتەوە. جێی باسە کە لافاو نزیکەی ٢٣ پارێزگای ئێران و کوردستانی گرتۆتەوە، لەوانەش پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام، لوڕستان، خووزستان، چوارمەحاڵ وبەختیاری و، کەهگیلویە و بوێر ئەحمەد، کە بارودۆخ تێیاندا کارەساتبار و نائاساییە و نزیکەی ٤٠ ٠ شار و گوند تووشی وێرانی و کێشەوگرفت بوون. لە شاری دروود ٢٠ هەزار کەس و لە “پولدوختەر” ٣٠ هەزار کەس ماڵەکانیان بەجێهێشتووە. بەشێک لەو خەڵکە شار و گوندەکانیان چۆڵکردووە و روویان لە شاخ و کێوەکان کردووە کە بەهۆی بەفر و سەرما و بارانەوە تووشی دۆخێکی خراپ بوون. ٧٨ جادەی نێوان شارەکان و رێگای هاتووچۆی دووهەزار و ١٩٩گوند گیراوە و رێگا و جادەکانیان وێران بوون. بەهۆی شکانی پردی ئەسڵی شاری “پول دوختەر” لە پارێزگای لوڕستان مەترسی لەسەر خەڵکی ئەو شارە دروستکردووە. وەزیری رێگاوبانی ئێران رایگەیاند کە یەک لەسەر سێی رێگاوبانەکانی ئێران وێران بوون. بەپێی ئامارەکان تا ئێستا 62 کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان داوە و ٤٧٨ کەسیش بریندار بوون. ئەوەش کە جێگەی داخە تا ئێستا رژیم بەهانای ئەو خەڵکە لێقەوماوەوە نەچووە و ئاوریان لێنەداونەتەوە. محەممەد جەواز زەریف گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر وڵاتەکەی وەک پاساو دێنێتەوە بۆ کەم و کوری و کەمتەرخەمیەکانیان بەرانبەر بەو خەڵکە لێقەوماوە.