پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راپەرینەکان لە شەشەمین ڕۆژی شەهید کرانی #ژینا_ئەمینی تا کۆتا چرکەکانی شەو درێژەی هەبو

راپەرینەکان لە شەشەمین ڕۆژی شەهید کرانی #ژینا_ئەمینی تا کۆتا چرکەکانی شەو درێژەی هەبو

چوارشەممه ۳۰ی خەرمانانی ۱۴۰۱ی کۆچی خۆری ڕاپەڕینەکانی سەرانسەری ئێران ئێران دژ بە رژیمی ئاخوندی و پشتیوانی لە راپەرینی کوردستان و هاودەردی لەگەڵ خانەوادەی #ژینا_ئەمینی هەتا بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٣١ی خەرمانان بەردەوام بوو. لە تەورێز هێزە بەکرێگیراوەکان بە ماشینەکانیانەوە لە دەست خەڵک هەڵاتن, لە نەوشەهری مازەندەران خەڵک هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبیلی هێزە نیزامییەکان تێکیان شکاندن و وەریان گێڕان. شارەکانی وەرامین, ئیلام, بۆکان, سنە, گۆنبەد, قشم, ئەردەبێڵ, بابول, کرماشان, ڕەشت, ورمێ, زاهیدان, ئیسفەهان, پاکدەشت, مەریوان, تەورێز, مەشهەد, شەهسەوار, قوچان, لاهیجان, کرماشان, پاوە, سەقز, ئیسفەهان, شنۆ, نەغەدە, شووشتەر, کەرەج, نەوشەهر, مەمسەنی, لاهیجان, فارس, بجنورد, گەرمسار, هەمەدان, ئەهواز, بهبەهان, نەشەهر, گۆنبەدکاووس و لاهیجان مەیدان و شەقامەکان لە کونترۆڵی لاوان و خەڵکی ڕاپەڕیوی شارەکاندا بوو و تا کۆتا ساتەکانی شەو دەرگیری و پێکدادان لە نێوان خەڵک و بەکرێگیراوە دۆڕاوەکانی حکومەت درێژەی کێشا کە بەداخەوە چەند کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکان شەهید کراون و خەڵکێکی زۆریش بریندارن. 

نوێ ترین شەهیدەکانی ڕاپەڕینەکانی دژ بە شەهید کردنی #ژینا_ئەمینی, 

لە شنۆ هاووڵاتییەک بە تەقەی راستەوخۆ کراوتە ئامانج و بە بۆنەی سەختی برینەکەی گیانی سپارد, لە پیرانشار  کەسێک بە سەختی بریندار و دۆخی تەندروستی ناجێگرە, لە ئیسلام ئاوای ورمێ چوار کەس بریندارن, لاوێکی خەڵکی ورمێ بە ناوی دانش رەهنەما گیانی سپاردووه, لە شنۆ  ڕامین مەعڕیفەت و سەدرەدین لیتانی و میلان حەقیقی  گیانیان سپاردووە, هەروەها هێزە ئەمنیەتییەکانی دەسەڵات لە ترسی خۆیان هەڵیان کوتاوەتە سەر کۆمەڵێک چالاکوانی مەدەنی لە شارەکان و لە شاری سنە سێ کەس بە ناوەکانی شەهریار ئۆسکووی, مزەفەر ساڵەح نیا و ئەمیر غوڵامی دەسبەسەر کردوون. هەروەها لە دێگولان سێ چالاکی بواری پەروەردە بە ناوەکانی سیروس و ئازاد عەبباسی و سروە ڕەحمانپوور دەسبەسەر کراون.

بەپێ سەرچاوەکان ئاماری گشتی شەهید و برینداران بریتین لە:

#سنە زیاتر لە ۲۰۰ کەس بریندار

#دێگولان ١شەهید و دەیان کەس بریندار

#سقز: ١ شهید و زیاتر له ۱۰۰ بریندار

#دیواندره: ۲ شهید ۴۰ بریندار

#مهاباد: زۆرتر لە ۸۰ کەس بریندار

#بوکان: دەیان کەس بریندار

#کامیاران: ١٠  بریندار

#قروه: ٢٠  بریندار

#بیجار: ١١ بریندار

#بانه: ٨ بریندار

#تکاب: ١١ بریندار

#نقدە: دەیان کەس بریندار

#ارومیە: ٤شهید و زیاتر لە ١٠ ٠  بریندار

#پیرانشهر: ١شهید و دەیان بریندار

#کرماشان: ١شهید زۆرتر لە ٣٠  بریندار

#ئیلام: ١شهید و زۆتر له ٥٠  بریندار

#ایوان: زۆرتر لە ١٠ ٠  بریندار

#پاوە: دەیان بریندار

#شنو: ٢شهید و زیاتر لە ٢٠ ٠  بریندار 

کۆی گشتی: ٦ شەهید و دەیان بریندار 

شایانی باسە ڕاپەڕینەکان ئەمڕۆ ۳۱ی خەرمانانیش درێژەی هەیەو خەڵکی مافویست وێڕای داواکاری یەکیەتی و تەبایی زیاتر, داوا لە هەموو شار و ناوچەکانی وڵات دەکەن بەردەوام بن لە راپەرین هەتا بە یەکجاری کۆتایی بە زوڵم و چەوسانەوە دێنن.



2 ساڵ و 1 مانگ و 30 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راپەرینەکان لە شەشەمین ڕۆژی شەهید کرانی #ژینا_ئەمینی تا کۆتا چرکەکانی شەو درێژەی هەبو

راپەرینەکان لە شەشەمین ڕۆژی شەهید کرانی #ژینا_ئەمینی تا کۆتا چرکەکانی شەو درێژەی هەبو



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن