پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاپەڕین لە شار و ناوچەکانی کوردستان و ئێران تا دێ بەگۆڕ و بەتەوژمتر دەبێ

ڕاپەڕین لە شار و ناوچەکانی کوردستان و ئێران تا دێ بەگۆڕ و بەتەوژمتر دەبێ

ئەمڕۆ شەممە ۲ی ڕەزبەری ۱۴۰۱ کۆچی خۆری, ڕاپەڕینی شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و ئێران تا دێ بە تەوژمتر دەبێ، هەروەها پشتگیریە جیهانیەکان رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێ و درێژەی هەیە. شەوی ڕابردوو ڕاپەڕینانەکانی بە جۆرێ شەماڵە و کڵپەی کرد کە لە زۆرێک لە شارەکان خەڵک کونترۆڵی تەواویان بە دەستەوە گر بوو. خەڵکی قارەمانی شنۆ وەک یەکەم شار توانیویانە خۆیان و شارەکەیان بە گشتی له هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەتی ئاخوندی رزگار بکەن و شار لە هێزە داگیرکەرەکانی ئاخوندان پاک بکەنەوە. لەو شارە ئاگر لە مۆڵگەکانی سوپای تیرۆریستی پاسداران بەردراو, فەرماندەکانیان بە هێلی کۆپتەر هەڵاتن و جادی شنۆ بۆ ورمێ لە کونتڕۆڵی لاوانی ڕاپەڕیودا بوو.
هەروەها خەڵکی ڕاپەڕیوی شارەکانی تاران, کەرەج, بەندەر کەنگاوی بوشێهر, کرماشان, قوم, تەورێز, مەهاباد, سنە, ئیسفەهان و قیشم شەوی ڕابردوو شەقامەکانیان بەجێ نەهێشتوو تا پێیان کراوە بەشە گرنگە ستراتژیەکانی شارەکانیان بەدەستەوە گرت.
لە بەندەر کەنگاو لاوانی بوێر و ڕاپەڕیو بنکەی سوپای تیرۆریستی پاسدارانیان ئاگردا، لە قوم بنکەی بەسیج و لە قیشم دەفتەری نوێنەری خامنەیان سووتاند. هەروەها هۆزی بەختیاریش چەک بەدەست پەیوەست بە ڕاپەڕینە گشتییەکان بوون و گروپێکیش لە لاوانی بەختیاری و لۆڕ ئامادەییان بۆ بەرەنگاری و بەرپەرچدانەوەی هێزە سەرکوتکەرەکان پێکهێناوە و داوایان لە ڕۆڵەکانی سەردار ئەسعەدی گەورە و سەردار مەریەم بەختیاری کرد، ناوەندەکانی شۆڕش پێکبێنن و بەرپەرچی هێزە تیرۆریستەکان بدەنەوە.
پشتیوانییە جیهانییەکانیش بۆ ئەم ڕاپەڕینانەی خەڵکی کوردستان و ئێران بەردەوام بوون و گروپی هاکێری ئانونیمۆس ماڵپەڕی وەزارەتی کاری هاک کرد و هەروەها ماڵپەڕى فەرمى کۆمپانیاى (ئەبرئاروان ـ arvan cloud) کە لە ژێر چەتری کەناڵى نیشتمانى و فیلتەرینگ و لەگەڵ دەوڵەت هاوکارە، هاک کرا. هەروەها ڕابێرت مالى، نوێنەرى تایبەتى ئەمریکا بۆ کاروبارى ئێران لە تویتێکدا ووتی ئەمریکا خەڵکى ئێران بێبەش ناکات. ئەم تویتەى ڕابێرت ماڵی ئاماژەدانە بە ڕێگەپێدانەکەى وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا بە کۆمپانیاکانى تایبەت بە ئەنتەرنێت، کە ئەنتەرنێت بۆ خەڵکى ئێران دابین بکەن کە پاش ئەم ڕێگەپێدانەش ï۸ئیلان ماسک لەسەر تویتی ڕابێرت مالی نووسى: ستارلینک چالاک دەکرێت.
هەروەها لە کوردستانی باشوور ئەمڕۆ شەممە ۲ی ڕەزبەر کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بۆ پشتگیری لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و ئێران و مەحکووم کردنی سەرکوتی ئەم ڕاپەڕینانە لە لایەن حکومەتی دژه مرۆیی ئاخوندی لە شاری هەولێر بە بەشداری خەڵکی مەدەنی و هێز و ئەندامانی لایەنە سیاسییەکان بەڕێوە چوو و سیاسەتەکانی حکومتی ئاخوندی ئێران لەمەڕ سەرکوت و چەوسانەوەی خەڵکی کوردستان و ئێران بەتایبەت شەهید کردنی #ژینا_ئەمینی مەحکوم کرا. لە بەرانبەریش دا سوپای تیرۆریستی پاسداران دەستی داوە به تۆپبارانی ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان.


2 ساڵ و 1 مانگ و 27 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاپەڕین لە شار و ناوچەکانی کوردستان و ئێران تا دێ بەگۆڕ و بەتەوژمتر دەبێ

ڕاپەڕین لە شار و ناوچەکانی کوردستان و ئێران تا دێ بەگۆڕ و بەتەوژمتر دەبێ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن