شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راسپاردەکان بۆ قۆناغی داهاتوو

راسپاردەکان بۆ قۆناغی داهاتوو
بابەشێخ حوسەینی

رژیمی ئاخوندی بەرەو چل ساڵ تەمەنی پڕلەنەنگ و شوورەیی دەچێ‌ و خەڵکی ئێران و کوردستان لە ماوەی چل ساڵدا، قورسترین و سەخت ترین ئازارو بێدادیان..


رژیمی ئاخوندی بەرەو چل ساڵ تەمەنی پڕلەنەنگ و شوورەیی دەچێ و خەڵکی ئێران و کوردستان لە ماوەی چل ساڵدا، قورسترین و سەخت ترین ئازارو بێدادیان لەو رژیمە بینیوەو ژیانی سەخت و پر لە ئازاریان بەسەر بردوە، کە باس کردنی هەر مانگ و ساڵ و وەرزێکی کردەوەکانی ئەو حکومەتە مرۆڤکوژو بێ بەزیی و دیکتاتۆرە، گەلێک کاتی گەرەکە. بە تایبەتی زوڵم و ستەم لە گەلی چەوساوەو بێ دەرەتانی کوردستان بەڕادەیەک بەرین و هەمەلایەن و بێ بەزییانە بوون و هەن،کە لە باس کردنیان موچڕکە بە لەشماندادێ وغەم و پەژارە سەرتاپای ووجودمان دادەگرێ. ئەو چەند دێرەی سەرەتایی بەرچاو ڕوونیەکە بۆ باسەکەم، تا مەبەستەکانم و ڕاسپاردەو پێشنهادەکانم بۆ هۆگرانی رێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، بۆ قۆناغی داهاتووی کارو چالاکی نەتەوەیی و نیشتمانی و تێکۆشانی بێ ووچان لەسەر رێبازی سازمان بخەمە بەردەست.

بێگومان هەل ومەرجی ئێستا گەلێک چارەنووس سازە، روداوە سیاسیە ناوخۆییەکان لە لایەک و بێ دەسەڵاتی دەسەڵاتدارانی رژیم لە چارەسەر کردنی ئابووری ووڵات و باش کردنی ژیانی خەڵک وپەرەسەندنی گەندەڵی، تێک چوونی شیرازەی خانەوادە و سەرهەڵدانی دەیان کێشەی کۆمەڵایەتی، پەرەگرتنی فەسادی کۆمەڵایەتی و دەیان کێشەی چارەسەرنەکراوی دیکە، هەروەها فشارە جیهانیەکان بۆسەر حکومەتی ئاخوندی و پەرە گرتنی ئەوزۆر هێنانانە برسکی لە حکومەتی ئاخوندی بڕیوەو بەردەوام بوونی حکومەت کردنی ئاخوندەکان بۆ داهاتوو بەرەو لە ناوچوون دهچێ. لە هەموو ئەوانە گرینگ تر بێزاری خەڵک لە رژیم و بەردەوام بوونی ناڕەزایەتیەکانی چین و تۆێژەکان، ناڕەزایەتی خۆێندکاران،کرێکاران و جوتیاران هتد، دەرخەری ئەو ڕاستیەن کە دەسەڵاتی ئاخوندی لە هەلومەرجێکدایە کەرووخان و لە ناوچوونی نزیکە.

ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکانی هۆگرانی سازمانی خەبات

 شکی تێدا نیە کە دەبێ هۆگرانی رێبازی سازمانی خەبات لە دەرەوەو چ لە ناوخۆی ئێران، خۆیان ئامادە بکەن بۆ قوناغی داهاتوو. بەرپرسایەتیە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان و ئەو دەورە بەرچاوەی سازمانی خەبات هەیەتی لە شۆرشی مافخوازانەی گەلی کوردو تێکۆشان لە بەرانبەر حکومەتی ستەمگەری ئێران، ئەرک و بەرپرسایەتی دەدا بە هەموو خاوەن باوەڕێکی سازمانی خەبات کە پێویستە لە حاست ئەو هەلومەرجە نۆێ یە هەنگاو هەڵگرن و تێ بکۆشن.

 ١.پێویستە ئەندامان و بەشە تەشکیلاتیەکانی سازمان لە ناوخۆی کوردستان لە پەرە پێدانی شانەو هەستە تەشکیلاتیەکان چالاکانەتر تێ بکۆشن.

 ٢.ئەندامان و تەشکیلاتی ناوخۆی کوردستان، پەرە بە پێوەندیەکانیان لە گەڵ تێکڕای چین و تۆێژەکان، مامۆستایانی مەدرەسەو و ئوستادانی دانشگا، خۆێندکاران،مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتیە دیارەکان لە کوردستان بدەن. تێکرای چالاکانی ناوخۆیی سازمان دەب٠Žی ئەو ڕاستیە بزانن کە سازمانی خەبات لە گەڵ هیچ چین و تۆێژێکی کۆمەڵگای کوردستان و هەروەها لە گەڵ هیچ تایفەو عەشیرەتێک لە کوردستان کێشەی نیەو باوەڕی وایە کە کوردستان بە هاوکاری یەکتر و پێوەندی دۆستانەو ئاشتی و تەبایی کۆمەڵایەتی ئارام و سەقامگیر دەبێ.

 ٣. سەرکردایەتی سازمان کومیتەی بەرێوەبەریی تەشکیلاتی بۆ هەرکام لە شارەکانی کوردستان دیاری کردوەو ودەبێ بە وردەکاری زیاتر ئەرکی بەرپرسان وئەندامان دیاری بکا بۆ قۆناغی داهاتوو تا لە کاتی هەر ئاڵوگۆڕێک ئەو کومیتانە بە هاوکاری کادرەکانی سازمان لە ناوخۆ بەرپرسایەتی کومیتەی تەشکیلاتی سازمانی خەبات لە شارەکانی کوردستان لە ئەستۆ دەگرن و هەوڵ بۆ سەقامگیری و ئارامی شارو ناوچەکانی کوردستان بدەن وبە هاوکاری خەڵک و کەسایەتی و سەردەرچوانی ناوخۆ ڕێگە لە بشێوی و ئاژاوە بگرن.

 ٤. لە ئێستاداگرینگە بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو هۆکانی پێوەندی کردن پەرە بە کارە تەشکیلاتیەکان لە ناوخۆدا بدرێ. هەر لەو چوارچێوەدا هەموو ئەندامانی سازمانی خەبات، بەرپرسایەتی و ئەرکیان لە ئەستۆدایە کە لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی وەک فێس بوک،تلێگرام،ئێنستاگرام و...هتد لە پێوەندی بەردەوام و چالاکانەدا بن لە گەڵ چین و توێژەکان و ئەو کەسانەی لە (فەزای مەجازیدا)چالاکن.

 ٥. بارهێنانی جەستەیی و فکریی وپەرە پێدا بە توانای پێشمەرگانە، یەکێکە لە پێویستیەکانە،هەر بۆیە ئورگان و بەشە پێوەندیدارەکان دەبێ زیاتر لە رابردوو هەوڵەکانیان بخەنە گەڕو بە دانانی کەلاس و دەورەی جودا جودا،و بە کەڵک وەرگرتن لە کەسانی شارەزاو سەردەرچوو، تە نانەت یارمەتی وەرگرتن لە پسپۆڕ لە دەرەوەی سازمان و لە ناوخۆی کوردستانیشدا، تێ بکۆشن بۆ ئەوەی تێکۆشەرانی ئاشکرای ریزەکانی سازمانی خەبات کارامەو شارەزاتر بن.

 ٦.سازمانی خەبات ئەرکی سەرەکی خزمەت کردن بە جەماوەرو خاکی کوردستانەو لەو پێناوەدا ئەوەی لە توانایدابێ خۆی لێ نابۆێرێ. ئەو سیاسەت و ئامانجە پیرۆزەی سازمانی خەبات وای کردوە کە هەمیشە خۆ دوور بگرێ لە ناکۆکی و ئاڵۆزی لە گەڵ لایەنەسیاسیەکانی کوردستان. بێگومان سیاسەتی سازمان هەوڵدانە بۆ تەبایی و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و لەو چوارچێوەدا هیچ سنوورێکی نیەو باوەڕی وایە کە چەند بنەمای سەرەکی وەک تێکۆشان بۆ ئازادی خەڵک وکوردستان و هەروەها دژایەتی ڕژیمی ئاخوندی چەند بنەمای دیارو پیرۆزن کە هەموو هێزەکان بە گیانی هاوکاری و بە غەمەوە بوون بۆ داهاتووی نیشتمان و دانیشتوانی کار بکەین. سازمانی خەبات بە پەیڕەو کردنی سیاسەتی ئووسوڵی و دروست و لە مێژینە، لە هەر جۆرە هەڵوێست و بەرنامەیەک کە لەکاری بنەڕەتی و سەرەکیمان واتە ئازادی گەل و رزگاری نیشتمانە خۆبە دوور دەگرێ. هەر لەو چوارچێوەشدا پێشنهادو داوامان لە هێزە سیاسیەکانی کوردستان ئەوەیە کە با هەموو پێکەوە بۆ ئەو پرسی گرینگی رزگاری و ئازادی گەل و نیشتمان و بەختەوەریی کۆمەڵگای کوردەواری تێ بکۆشین. سازمانی خەبات باوەڕی وایە هەوڵ بۆ دابەش کردنی کوردستان بەسەر چەند ناوچە بۆ حەکمڕانی کردن و هەوڵ بۆ قۆرغ کردنی دەسەڵات ناڕەوایەو بە هەموو توانای لە بەرانبەر هەر هەولێکی لەو شێوە دەوێستێتەوە.
 

٧. خاڵی کۆتایی کە پێویستە گرینگی زۆری پێ بدرێ، لایەنی دارایی و ماددی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانە. لە ئێستادا دارایی و داهاتی سازمانی خەبات باش نیە، هەر بۆیە پێویستە کارو چالاکیەکانمان زیاتر بکەین وهەوڵ بۆ دابین کردنی ئیمکانات بۆ سازمانی خەبات بدەین. لەم بوارەدا داوا لە دڵسۆزانی کورد دەکەم بە هەر شێوەێک بۆیان دەکرێ هاوکاری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و پێشمەرگە دڵسۆزەکانی بکەن. گومان نیە بە گەشە سەندنی زیاتری سازمانی خەبات و سەرکەوتنی رەوتی رزگاری و ئازادیی کوردو سیاسەت و هەڵۆێستی لێبراوانەو شۆڕشگێڕانە لە جوڵانەوەی مافخوازانەی کوردستان کە ئامانجی روخانی رژیمی سەرکوتگەری ئاخوندیە، بەهێزو پتەوتر دەبێ.


5 ساڵ و 7 مانگ و 18 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راسپاردەکان بۆ قۆناغی داهاتوو

راسپاردەکان بۆ قۆناغی داهاتوو



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن