شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

درێژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان و ئێرانØ›

درێژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان و ئێرانØ›

هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم له‌ زۆر شوێن ناچار به‌ هه‌ڵاتن بوون.

 ناڕەزایەتییەکانی گەلانی ئێران لەدژی شەهیدکرانی ژینا (مەهسا) ئەمینی و بە ئامانجی ڕووخانی ڕژیمی ئاخوندی ، بە به‌‌‌شداری چالاکانه‌‌‌ی هه‌‌‌موو چین و توێژه‌‌‌کانی کۆمه‌‌‌ڵگا، به‌‌‌تایبه‌‌‌ت به‌‌‌شداری چالاکانه‌‌‌ی ئافره‌‌‌تان، درێژەی هەیە و سەرەڕای سەرکوتکردنی خوێناویی هێزە ئەمنییەکان، جه‌‌‌ماوه‌‌‌ر ئەو هێزانەیان له‌‌‌ زۆر شوێن ناچار به‌‌‌ پاشەکشە کردوه‌‌‌.

شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، له‌‌‌ زۆر ناوچه‌‌‌ و شاره‌‌‌کانی کوردستان و ئێران، جەماوەر به‌‌‌ دروشمی بڕوخی ڕژیمی ئاخوندی و ئێمه‌‌‌ ئاخوندمان ناوێ، هه‌‌‌روه‌‌‌ها به‌‌‌ درێژه‌‌‌ دان به‌‌‌ دروشمەکانی "مەرگ بۆ خامنەیی"، "مەرگ بۆ دیکتاتۆر"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "دەی کوژم دەی کوژم، ئەوەی خوشکەکەمی کوشت"، درێژه‌‌‌یان به‌‌‌ ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌کان دا و ئافره‌‌‌تان له‌‌‌چکه‌‌‌کانیان به‌‌‌رامبه‌‌‌ر هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ره‌‌‌کانی ڕژیم ده‌‌‌سوتاند.

به‌‌‌هۆی پچڕانی هێڵی ئینته‌‌‌رنێته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن ڕژیمه‌‌‌وه‌‌‌ زۆر به ‌ئه‌‌‌سته‌‌‌م ده‌‌‌توانرێ وێنه‌‌‌ و ڤیدێۆکان بڵاوبنه‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ڵام به‌‌‌پێی سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ خه‌‌‌به‌‌‌ریه‌‌‌کانی ته‌‌‌شیکلاتی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ هه‌‌‌ر یه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ شاره‌‌‌کانی سنه‌‌‌، کرماشان، شنۆ، ئامول، بابول، شیراز، تاران، شاهین شار، ته‌‌‌ورێز، که‌‌‌ره‌‌‌ج، شه‌‌‌هریار، گوهه‌‌‌رده‌‌‌شت، ڕه‌‌‌شت و فومن، له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ته‌‌‌قه‌‌‌ی ڕاسته‌‌‌وخۆی هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ره‌‌‌کانی ڕژیم ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌کان به‌‌‌رده‌‌‌وامیان هه‌‌‌یه‌‌‌ و له‌‌‌ هه‌‌‌ندێک شار و ناوچه‌‌‌ زۆرێک له‌‌‌ گه‌‌‌ڕه‌‌‌ک و ناوچه‌‌‌کان که‌‌‌وتۆته‌‌‌ ژێر ده‌‌‌سه‌‌‌لاتی خه‌‌‌ڵکه‌‌‌وه‌‌‌.

لە شاری تاران، ناڕازیان و ڕاپه‌‌‌ڕیوان لە : ئیکباتان، نارمەک، رەی، ستارخان، صادقیه، مرزداران، حافز، تەجریش، نیاوەران، بلواری کەشاوەرز و حەوت حەوز هاتنه‌‌‌ سه‌‌‌ر شه‌‌‌قامه‌‌‌کان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو ڕژیم له‌‌‌ڕێگه‌‌‌ی ئاسمانیه‌‌‌ هێزێکی زۆری ناردۆته‌‌‌ شاری شنۆ بۆ کپ و سه‌‌‌رکوتکردنی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری راپەریوی ئەو شارە. خەڵکی شاری شنۆ ڕێگا سه‌‌‌ره‌‌‌کیه‌‌‌کانیان داخستوه‌‌‌. بە وتەی هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بەسەر شار و گوندەکانی دەوروبەری شاری شنۆدا دەسوڕێنەوە. خه‌‌‌ڵکی قاره‌‌‌مانی شاری شنۆ تاکو ئێستا چه‌‌‌ندین بنکه‌‌‌ و باره‌‌‌گای هێزه‌‌‌کانی ڕژیمیان ئاگر تێبه‌‌‌رداوه‌‌‌.

ڕژیم له‌‌‌ ڕێگای لیباس شه‌‌‌خسی و بەکارهێنانی ئامبولانس برینداران ده‌‌‌سگیر ده‌‌‌که‌‌‌ن. لەلایەکی دیکەوە لە درێژەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی هاککەرەکانەوە بۆ سەر سایتەکانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی، سایتی یەکەم ئۆپەراتۆری مۆبایل هاک کرا.

هاوکات لەگەڵ ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌کانی ناوخۆ، له‌‌‌ده‌‌‌ره‌‌‌‌وه‌‌‌ش چالاکوانان و هاووڵاتیانی کورد و ئێرانی له‌‌‌ زۆر وولات ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی و گردبونه‌‌‌وه‌‌‌ی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ریان ئه‌‌‌نجامدا، له‌‌‌وانه‌‌‌: واشنتۆن دی سی، شارەکانی بەرلین و هامبۆرگ لە ئەڵمانیا، هێلسنکی لە فینلاند، ستۆکهۆڵم لە سوید، پاریس، مێلبۆرن، تۆرۆنتۆ و ڤانکۆڤەر لە کانادا، ئوسلۆ و زۆرێک له‌‌‌وڵاتانی تری ئوروپایی.

لە پێوەند بە هێڵی ماهوارەیی ئینتەرنێت، هەتا ئێستە تێکنۆلۆژی ستارلینک نەگەشتۆتە ئێران و کوردستان و لەبەر دەستدا نییە.

تەنیا ئاسانکاری یاسایی لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە کراوە و بەڵێنی چالاککردنی سەتەلایتەکان لەلایەن خاوەنی سترالینکەوە، واتە ئیلۆن ماسک، دراوە. بۆیە بە پێچەوانەی ئەو بانگەشانەی دەکرێ هەتا ئێستا ئەو خزمەت گوزاریە کە کاریگەری زۆری لەسەر رەوتی رووداوەکانی ئێران و زیاتر پەرەسەندنی راپەرین و ناڕەزایەتیەکان دەبێ نەکەوتووەتە باری جێبەجێ کردن.



2 ساڵ و 1 مانگ و 28 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

درێژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان و ئێرانØ›

درێژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان و ئێرانØ›



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن