شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گروپی کورد ئایتی له‌ په‌یامێکدا پشتیوانیان له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌کان دژ به‌‌ڕژیم ده‌ربڕی

گروپی کورد ئایتی له‌ په‌یامێکدا پشتیوانیان له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌کان دژ به‌‌ڕژیم ده‌ربڕی

خه‌‌‌باتمیدیا: گروپی ناسراوی کورد ئایتی له‌‌‌ په‌‌‌یامێک‌دا پشتیوانیان له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی ڕاپه‌‌‌ڕیوی شاره‌‌‌کانی کوردستان و ئێران کرد و خوازیاری ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی و ڕزگاری گه‌‌‌لی کورد بوون له‌‌‌ کوردستانی ئێران.
ئه‌‌‌وه‌‌‌ی خواره‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌قی په‌‌‌یامی گروپی کورد ئایتیه‌‌‌ بۆ خه‌‌‌لکی کوردستان:
به‌‌‌یاننامه‌‌‌ی پشتیوانی
هاوڕێیانی کوردئایتی، زانستخواز و مرۆڤه‌‌‌ تێکۆشه‌‌‌ره‌‌‌کان، وه‌‌‌ک ئاگادارن گڕی ڕاپه‌‌‌ڕینی خه‌‌‌ڵکی مافزه‌‌‌وتکراو له ڕۆژهه‌‌‌لاتی کوردستان به شه‌‌‌هیدکردن و کوژانه‌‌‌وه‌‌‌ی ژیانی ژینا ئه‌‌‌مینی ده‌‌‌ستێپکرد.
له‌‌‌م ڕۆژه‌‌‌دا بۆ ناڕه‌‌‌زایی دژی داگیرکه‌‌‌ر و ژن کوژ و زۆرداری، خه‌‌‌ڵکی ڕۆژهه‌‌‌لاتی کوردستان به دڵێکی پۆلاین، هه‌‌‌موو به‌‌‌یه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ئیدانه‌‌‌کردنی به ناهه‌‌‌ق شه‌‌‌هیدکردنی ژینا ئه‌‌‌مینی هه‌‌‌ستاون ڕاده‌‌‌په‌‌‌ڕن!
چرکه‌‌‌ له دوای چرکه، بلێسه‌‌‌ی شۆڕش بۆ ئازادی بۆ گه‌‌‌لی کورد و گه‌‌‌لانی دیکه‌‌‌ له ئێران به ئه‌‌‌ندازه‌‌‌یه‌‌‌کی یه‌‌‌کجار زۆر په‌‌‌ره‌‌‌ی سه‌‌‌ندووه‌‌‌.
ڕاپه‌‌‌ڕین دژی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی گه‌‌‌نده‌‌‌ڵی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌‌‌قی ڕه‌‌‌وای گه‌‌‌لی کورد و گه‌‌‌لانی ئێرانه‌‌‌. خه‌‌‌ڵکی کورد و گه‌‌‌لانی ئێران هه‌‌‌قیی ڕه‌‌‌وای خۆیانه بۆ ژیانی لێزه‌‌‌وتکراوی خۆیان ڕاپه‌‌‌ڕینی گشتی بکه‌‌‌ن، به‌‌‌ ویست و گیانی خۆیان ڕووبه‌‌‌ڕووی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ڕژێمی ئاخونده‌‌‌کان و به‌‌‌کرێگیراوانیان ببنه‌‌‌وه‌‌‌.
ئێمه‌‌‌ له کورد ئایتی دڵمان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ دڵی ڕؤله‌‌‌کانمان لێده‌‌‌دا له ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان. خه‌‌‌باتی بێوچانی ڕۆژهه‌‌‌ڵات سه‌‌‌رئه‌‌‌نجام ده‌‌‌بێته‌‌‌ سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی کورد و به‌‌‌دیهاتنی خه‌‌‌ونی باپیرانی ئێمه‌‌‌. وه‌‌‌ک ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری کوردئایتی، له قوڵایی دڵمانه‌‌‌وه‌‌‌، پشتگیری له سه‌‌‌رجه‌‌‌م خه‌‌‌‌ڵکی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان ده‌‌‌که‌‌‌ین. ئه‌‌‌مڕۆ ڕۆژی سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانی کورده‌‌‌، ڕۆژی ده‌‌‌ورکه‌‌‌وتنی خۆری سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنه‌‌‌ بۆ کورد.
ئێمه‌‌‌ وه‌‌‌ک کوردئایتی داوا له ڕێکخراوه‌‌‌کانی کۆمه‌‌‌ڵگی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی ده‌‌‌که‌‌‌ین پشتیوان و هاوکاری خه‌‌‌ڵکی زوڵملێکراوی کوردستانی ڕۆژهه‌‌‌ڵات بکه‌‌‌ن. داوا له ڕێکخراوه‌‌‌کانی مافی مرۆڤ ده‌‌‌که‌‌‌ین به کرده‌‌‌وه‌‌‌ ئیدانه‌‌‌ی ڕژێمی ئێران بکه‌‌‌ن.
یه‌‌‌ک شه‌‌‌مه‌‌‌ 3 ره‌‌‌زبه‌‌‌ر 2722
به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌رایه‌‌‌تی کوردئایتی.
http://kurdit.net


2 ساڵ و 1 مانگ و 28 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گروپی کورد ئایتی له‌ په‌یامێکدا پشتیوانیان له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌کان دژ به‌‌ڕژیم ده‌ربڕی

گروپی کورد ئایتی له‌ په‌یامێکدا پشتیوانیان له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌کان دژ به‌‌ڕژیم ده‌ربڕی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن