نووسین و وتنه‌وه‌ی دروشمەکانی دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی له په‌نجه‌ره و سه‌ربانی ماڵانه‌وه به درێژایی شه‌وان به‌رده‌وامه.
لەگەڵ بەردەوامی و چڕبوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی گەلانی ئێران لە دوای شه‌هیدکرانی ژینا (مەهسا) ئەمینی، خه‌ڵکی شاره‌کانی ئێران و کوردستان شێوازی نوێتریان بۆ ناڕەزایەتییەکانیان زیاد کردووە و جگە لە هەڵمەتەکانی سەر شەقام، دەستیان بە نووسینی دروشم له‌سه‌ر دیوار و شوێنه گشتیه‌کان و وتنەوەی دروشمەکانی وه‌ک مه‌رگ به‌ر خامنیه‌یی، مه‌رگ به‌ر دیکتاتۆر و زور دروشمی دیکه دژ به ڕژیم لە پەنجەرە و سەربانەکانەوە تا دره‌نگانێکی شه‌و ده‌ڵینه‌وه. ئه‌م میتۆده بۆ هاندانی ئه‌و که‌سانه‌یه کە ناتوانن لەسەر شەقامەکان بن بەڵام بەو شێوە و بە وتنەوەی دروشم و سروود هەتا درەنگانی شەو لە گەرم داهێنانی زیاتر راپەرینەکان دەور دەبینن.
هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژیم، زۆر به لاوازی و بێ هێزیه‌وه ده‌رده‌که‌ون. له گرته‌یه‌کی ڤیدیۆی دا ئاخوند غوڵام‌حسێن موحسینی ئیژەیی بەرپرسی دەزگای قەزایی رژیم باس لە شه‌که‌تی و که‌مخه‌وی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژیم ده‌کات.
لەگەڵ زیادبوونی توڕەیی خۆپیشاندەران، هەوڵەکانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ شێواندنی ڕاستییەکان لەبارەی کەیسی شەهید ژینا (مێهسا) ئەمینی بەردەوامە. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا، فەرەیدون نوحی، یەکێک لە پزیشکە متمانەپێکراوەکانی ئاخوند عەلی خامنەیی، هەفتەی ڕابردوو داوای لە لانیکەم سێ پزیشکی دڵ کردووە کە لە تۆماری پزیشکی ژینا ئەمینیدا بنووسن کە کێشەی دڵی هەیە. ناوبراو هاوسەری کوبرا خەزعەلی و بەرپرسی نەخۆشخانەی ڕەجایی دڵە لە تاران.