خەباتمێدیا: ماوەی نزیکەی سێ حەوتوویە کە بەهۆی خراپی کەش و هەوا و بارینی بارانی زۆرەوە، وڵاتی ئێران و کوردستان تووشی لافاو بوونەتەوە کە ژمارەیێکی زۆر قوربانی گیا
خەباتمێدیا: ماوەی نزیکەی سێ حەوتوویە کە بەهۆی خراپی کەش و هەوا و بارینی بارانی زۆرەوە، وڵاتی ئێران و کوردستان تووشی لافاو بوونەتەوە کە ژمارەیێکی زۆر قوربانی گیانی و زیانی ماددی لێکەوتۆتەوە، و هەروەها زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستان گرتۆتەوە.
جێی باسە کە پزیشکی قانونی ئێران تا ئێستا ئاماری 67 کەسی بڵاو کردۆتەوە کە بەهۆی لافاوەوە گیانیان داوە.
سەرەرای ئەوەی کە بارودۆخی زۆربەی ئەو شارانەش تا ئێستا ناروونە و لەدۆخێکی خراپدان، رێکخراوی کەشناسی هەواڵی دەست پێکردنەوەی شەپۆلێکی نوێی باران بارینی راگەیاند کە نزیکەی 9 پارێزگای ئێران و کوردستان دەگرێتەوە.
بەپێی پێشبینیەکانی ئەو رێکخراوە، ئەم شەپۆلە لە رۆژی هەینی بەشێوەیەکی بەرفراوان دەست پێدەکات و تا رۆژانی شەممە و یەک شەممە بەردەوام دەبێت، و هەریەکە لە پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام، خوزستان، کەهگیلۆیە، بوێر ئەحمەد و بوشەهری باکوری فارس، شاهێدی باران بارین لەنێوان 10 تا 35 میللی مەتر دەبێت. هەروەها شارەکانی پارێزگاکانی خۆراسان باکوری، خۆراسانی رەزەوی و سێمنان شاهێدی بارینی باران لەنێوان 30 تا 50 میللی مەتر دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە بارودۆخی شارەکانی پارێزگای لورستان کە لە شەپۆلی دووهەمی لافاوەکانی ئێران زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، هەروا خراپە.